لە حەسەکە ٤ چەتەی داعش دەستگیرکرا

قەسەدە ڕایگەیاند؛ لە حەسەکە شانەیەکی داعشی لەناوبرد و ٤ چەتەی دەستگیرکرد.

ڕاگەیاندراوی قەسەدە

ناوەندی ڕاگەیاندی قەسەدە بە ڕاگەیاندراوێک ڕایگەیاند کە تیمەکانی ئۆپراسیۆنی سەربازی سەر بە قەسەدە لە حەسەکە شانەیەکی ترسناکی داعشی لەناوبردووە و لە ئەنجامدا ٤ چەتەی دەستگیرکردووە کە یەکێکیان ژنە.

هەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەدەکات هێزەکانیان دوای کۆکردنەوەی زانیاری لەبارەی ئەو شانەیەیی چەتەکانی داعشەوە، لە ڕۆژی ١٤ی ئاب لە گەڕەکی نەشوا و خوێرانی شاری حەسەکە ئەندامانی ئەو شانەیەیی دەستگیرکردووە.

هەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە؛ لەگەڵ دەستگیرکردنی چەتەکاندا، ڕێژەیەکی زۆر لە تەقەمەنی کە بۆ تەقاندنەوە و کاری تیرۆستی لە لایەن شانەکەوە بەکاردەهێنرا دەستیبەرسەردا گیراوە.