لە حەسەکە تەقینەوە ڕوویدا: ٣ کەس بریندار بوون

لە شاری حەسەکە -کانتۆنی جزیرە لە خاڵێکی ژێر دەسەڵاتی دیمەشق دا تەقینەوە ڕوویدا و ٣ کەس بریندار بوون.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی بە دەست کەوتووە، لە چوار ڕێانی ئەمنی کە لەژێر کۆنترۆڵی دەسەڵاتی دیمەشق دایە تەقینەوە ڕوویداوە و ٣ کەس برینداربوون.

هەروەها ڕاگەیەندراوە کە تەقینەوەکە لە کاتی گەشتی هێزەکانی ڕووسیا ڕوویداوە. بەهۆی تەقینەوەکەوە ٣ کەس کە ناسنامەیان هێشتا دیار نییە بریندار بوون و دواتر گەیەندراونەتە نەخۆشخانە، بەڵام بەگوێرەی هەندێک سەرچاوە بریندارەکان لە هێزەکانی ڕوسیان.