لە کانتۆنی فرات تەرمی ٥ شەهید بە خاک سپێردرا
دانیشتوانی کانتۆنی فرات بە مەراسیمێکی جەماوەری تەرمی ٥ شەهیدی ئازادییان بە خاکسپارد و پەیامی بەردەوامیدان بە تێکۆشانیان دا.
دانیشتوانی کانتۆنی فرات بە مەراسیمێکی جەماوەری تەرمی ٥ شەهیدی ئازادییان بە خاکسپارد و پەیامی بەردەوامیدان بە تێکۆشانیان دا.
بە سەدان لە دانیشتوانی کانتۆنی فرات تەرمی شەڕڤانانی یەکینەکانی پاراستنی ژن (یەپەژە) بەفرین چەم (ئارژین عەلی)، ئاهین دلگەش (شەهناز حەمۆ)، شەڕڤانی کۆماندۆ فیراس کۆبانێ (محمەد عەلی محی)، حەقی (مەحمود عەبدۆ) و دلۆڤان گرک (فەرهاد عەبدۆ) کە لە کاتی جیاوازدا لە شەهبا- تل ڕفعەت و شیخ مەقسود شەهید بوون، لە گۆڕستانی شەهید دیجلە بە مەراسیمێکی جەماوەری سپاردەی خاک کران.
مەراسیمەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن بۆ شەهیدان دەستیپێکرد، دواتر ئەندامی ئەنجومەنی سەربازی کۆبانێ ڕووکەن تەمۆ قسەیکرد و دوای سەرساغی لە بنەماڵەی شەهیدان، ئاماژەی بەوەدا شەڕڤانیان لەمڕۆدا لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی لە بەرخۆدانێکی مێژوویدان و هەموو هێرشەکان تێکدەشکێنن.
'شەهیدان سەرچاوەی هێز و ئیرادەن'
دواتر ئەندامی پارتی یەکێتی دیموکراتیکی کانتۆنی فرات بەکر حاجی عیسا یادی شەهیدانی ڕزگاری کردەوە و دیاریکرد کە هێزییان لە شەهیدانەوە سەرچاوە دەگرێت و ئەمەی وت: "دەبێت خاوەنداری لە شەهیدانمان بکەین. چونکە شەهیدان سەرچاوەی هێز و ئیرادەن و بەوەوە سەردەکەوین."
دواتر بەڵگەنامەی شەهیدان خوێندرانەوە و ڕادەستی بنەماڵەی شەهیدان کران.
لە کۆتاییدا تەرمی شەهیدان بە درووشمی 'شەهید نامرێ''ەوە سپاردەی خاک کران.