لە کانتۆنی جەزیرەوە، کاروانێکی تر بەرەو تشرین کەوتنەڕێ

گرووپێکی نوێی دانیشتووانی کانتۆنی جەزیرە بۆ وەرگرتنی ئێشکگری ڕوویانکردە بەنداوی تشرین.

لە بەنداوی تشرین پێداگری و بەرخۆدانی گەلی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەرامبەر هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی بەردەوامە.

لە شارەکانی گەرکی لەگی و دێرک و چلاغای کانتۆنی جەزیرەوە، کاروانێکی تر بۆ وەرگرتنی ئێشکگری پاراستن، ڕوویانکردە بەنداوی تشرین.

جەماوەر لە شوێنی وەستانی ئۆتۆمبیلەکان کۆبوونەوە و بە بەرزکردنەوەی درووشم بەرەو بەنداوی تشرین کەوتنەڕێ.

دانیشتووانی دێرک و گەرکی لەگی و چلاغا، چالاکی ئێشکگری لە دانیشتووانی حەسەکە و دەرباسیە و تەل تەمر و تەل بەراک و هۆل و شەدادی، وەردەگرن.

لە ٨ ی کانوونی دووەمەوە، گەلی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بۆ پاراستنی بەنداوەکە و شەرمەزارکردنی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی بۆ سەر بەنداوی تشرین و پردی قەرەقۆزاق، ئێشکگری دەگرن.