بە دیمەن

لە کاتی مەراسیمی بەخاکسپاردنی شەهیداندا بەڵێنی بەردەوامی بە هێڵی شەهیدان درا

دانیشتوانی کانتۆنی فورات لە مەراسیمێکی شکۆمەنددا ٣ تێکۆشەری ڕێگەی ئازادیان لە گۆڕستانی شەهید دیجلە بە خاک سپارد. لە کاتی مەراسیمەکەدا بەڵێنی بەردەوامی بە هێڵی شەهیدان درا.

بەسەدان کەس لە دانیشتووانی کانتۆنی فورات و ڕێکخراوەکانی ئیدارەی خۆبەرێوەبەری تەرمی شەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک ئەحمەد (ئەحمەد قاری) کە لە ١٩ی کانوونی دووەم لە کاشێ بێرکەل ژیانی لەدەستدا و لیندا شەلەبی کە لە ١٨ی کانوونی دووەم بە هۆی نەخۆشی شێرپەنجە ژیانی لەدەستدا و خوێندکارێکی زانکۆی ڕۆژئاوا، کە ڕۆژی ٢٢ی کانوونی دووەم لە بەنداوی تشرین شەهید بوون، ئەمڕۆ بە ڕێوڕەسمێکی شکۆمەند لە گۆڕستانی شەهید دیجلە لە باشووری کۆبانێ بەخاک سپێردران.

مەراسیمەکەدا بەخولەکێک رێزگرتن بۆ شەهیدانی شۆڕش دەستی پێکرد، پاشان وتەبێژی دەستپێشخەری ئازادیی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان لە کانتۆنی فورات، عایشە ئەفەندی، سەرەخۆشی لە کەسوکاری شەهیدان کرد و بەڵێنیدا ڕێبازی شەهیدان بەرنەدەن.

عایشە ئەفەندی ڕایگەیاند؛ دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە شێوەیەکی دڕندانە هێرش دەکاتە سەر ناوچەکە و لە درێژەی قسەکانیدا وتی: "دەوڵەتی تورک بە هەموو توانایەوە هێرشەکانی بۆ سەر ناوچەکە چڕ  کردووتەوە. بەڵام سەرەڕای هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک، گەلەکەمان بەرخۆدانی خۆی بەڕێوە دەبات و ئەو پەیامە دەدات کە 'ئێمە لە مردن گەورەترین'. وەک چۆن لە ساڵی ٢٠١٤ چەتەکانی داعشمان تێکشکاند، بەهەمان شێوە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیش لە بەنداوەکەدا تێکشکێنین."

هەروەها هاوسەرۆکی ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدان، محەمەد بۆزی ڕایگەیاند: "تا کۆتایی بەردەوامی بە هێڵی شەهیدانمان دەدەین و قەد بە هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی پاشەکشە لە ڕێبازمان ناکەین  و خاکەکەمان دەپارێزین. هەر یەکێک لە ئێمە کە شەهید دەبێت هێز و بەڵێنمان پتەوتر دەکات."

پاشان، ناسنامەی شەهیدان خوێنداریەوە و ڕادەستی بنەماڵەکانیان کرا و تەرمی شەهیدان بە دروشمی "شەهید نامرن" بەخاک سپێردرا.