لە کۆبانێ بە مەراسیمێک تەرمی شەهید عەگید کۆبانێ بە خاکسپێردرا
دانیشتوانی کانتۆنی فراتی بە مەراسیمێکی جەماوەری تەرمی شەهید عەگید کۆبانیان بە خاکسپرارد.
دانیشتوانی کانتۆنی فراتی بە مەراسیمێکی جەماوەری تەرمی شەهید عەگید کۆبانیان بە خاکسپرارد.
سەدان کەس لە دانیشتوانی کانتۆنی فرات، ڕێکخرا و دەزگاکانی بەڕێوەبەری خۆسەری و بنەماڵەی شەهیدان بۆ بەشداریکردن لە بە خاکسپرادنی تەرمی عەگید کۆبانێ (مستەفا محمەد عەلی) کە لە ١٤ی گوڵانی ٢٠٢٤دا لە سرن شەهیدبوو گردبوونەوە و تەرمی شەهیدییان لە گۆڕستانی شەهید دجلە بە مەراسیمێکی شکۆدار بە خاکسپارد. هەر لە مەراسیمەکەدا شەهیدان فیراز ئارتێش، دەنیز ئاراس کۆبانێ و زین زاگرۆس یادکرانەوە.
مەراسیمەکە بە خولەکێک بۆ شەهیدان دەستیپێکرد و دواتر وتەبێژی کۆنگرە ستاری شارۆچکەی شێران، لفریە مەحمود دوای دەربڕینی سەرساغی بۆ بنەماڵەی شەهید قسەیکرد و وتی: "وێڕای هەموو باردۆخێکی سەخت گەریلا بەردەوامی بە تێکۆشان دەدات و گورزی گران لە داگیرکەران دەخات. ئەمڕۆ ساڵوەگەڕی کۆمەڵکوژی هەولێرە کە کۆمەڵکوژی بە دوای کۆمەڵکوژییدا بەسەر گەلی کورددا دێت. لە دژی هەموو ئەمانەدا، تاکە ڕێگە ڕێگای تێکۆشان و سەرکەووتنە."
هەر لە مەراسیمەکەدا ئەندامی بەڕێوەبەری ئەنجوومەنی سەربازی کۆبانێ پۆلات ئەحمەد قسەیکرد و ئەوەی دەسنیشانکرد بە هێزی شەڕڤانان کۆتایی بە داگیرکەران دەهێنن.
دواتر دارین دەنیز لەسەر ناوی بنەماڵەی شەهید دەنیز ئاراس کۆبانێ قسەیکرد و سەرساغی بۆ بنەماڵەی شەهیدان خواست و وتی: "خەونی شەهید دەنیز ئاراس تێکۆشان بوو لە چیا ئازادەکانی کوردستاندا. بۆیە تێکۆشانێکی مەزنی لە بەرامبەر دوژمندا بەڕێوەبرد و لە هەرێمی خواکوڕک شەهیدبوو."
دوای تەواوبوونی قسەکان ناوی شەهید لە لایەن ئەنجوومەنی بنەماڵەی شەهیدان خوێندرایەوە و بە هەڵهەڵە لێندان و وتنەوەی دروشمی "شەهید نامرێ" تەرمی شەهید عەگید کۆبانێ بە خاکسپرێردرا.
دوای بە خاکسپرادنی تەرمی شەهید، جەماوەرەکە ڕۆشتنە خێمەی سەرساغی شەهید عەگید کۆبانێ.