بە دیمەن

لە کۆبانێ تەرمی شەهید خەلیل سپاردەی خاک کرا، یادی ٢ شەهید کرایەوە

خەڵکی کانتۆنی فرات بە مەراسیمێکی شکۆدار تەرمی شەهید خەلیل خۆزییان بە خاکسپارد و مەراسیمێکی بیرهێنانەوەی غیابی بۆ هەردوو شەهید فەیسەڵ و دڵشێر ئەنجامدرا.

مەراسیمی شەهید

بە سەدان لە دانیشتوانی کانتۆنی فرات، ئەندامانی دام و دەزگاکانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری بە مەراسیمێکی شکۆدارانە تەرمی شەڕڤانی قەسەدە خەلیل (خەلیل بۆزی) کە لە ٧ی شوباتی ٢٠٢٥دا لە کۆبانێ شەهید بوو، لە گۆڕستانی شەهید دیجلە بە خاکسپارد. هەروەها بۆ شەڕڤانی ئەرکی خۆپاراستن فەیسەڵ (فەیسەڵ ئەل ڕەمەزان) کە لە ٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤دا لە منبج شەهید بوو، وە بۆ شەڕڤانی هێزەکانی کۆماندۆی قەسەدە دڵشێر کۆبانێ (یاسر شێخ نەبی) کە لە ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥دا لە بەنداوی تشرین شەهید بوو بە مەراسیمێکی غیابی یاد کرانەوە.

لە مەراسیمەکەدا خولەکێک ڕێزگرتن ئەنجامدرا، دواتر هاوسەرۆکی ئەنجومەنی شاری شێرانێ، خەلیل محمەد سەرساغی لە بنەماڵەی ‌هێژای شەهیدان کرد و گوتی: "سەدەی ٢١ سەدەی تێکۆشانی گەلی کوردە. گەلەکەمان بە تێکۆشان و بەرخۆدانییەوە کۆتایی بە ستەمی دەسەڵاتداری دەهێنێت و دەگات بە ئامانجی سەرکەووتنی. "

دواتر ئەندامی بەڕێوەبەری کۆنگرە ستاری شاری شێرانێ، لەتیفە سلێمان دوای هیواخوازی سەرکەووتن بۆ شەڕڤانان و سەرساغیکردن لە بنەماڵەی شەهیدان گوتی: "گەل و شەڕڤانانمان لە دژی داگیرکاری مێژوو دەنووسنەوە. بەڵێنمان دووپاتەکەینەوە تا دواهەناسە ڕێچکەگری ئامانجی شەهیدانمان بین و بە سەرکەوتن تاجداری بکەین."

هەر لە مەراسیمەکەدا لەسەر ناوی بنەماڵەی شەهید، محمەد بۆزی کوڕی شەهید خەلیل قسەیکرد و وتی: "خەون و ئاواتی باوکم گەیشتن بوو بە پیرۆزی شەهادەت. دەوڵەتی تورک بە هەموو هێزێکەوە هێرشی سەر هێزەکانمان دەکات، بەڵام هەرگیز ناتوانێت ببێتە ئیرادە شكێنی هێزەکانمان. ئێمە خاوەنداری ئیرادەی شەهیدانمانین و بەرانبەر هیچ هێزێک ملکەچ نابین."

دواتر بەڵگەنامەی شەهیدبوون خوێندرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەی شەهیدان کرا.

تەرمی شەهید خەلیل بە هەڵهەڵەی سەرکەووتن و درووشمی 'شەهید نامرێ' سپاردەی خاک کرا.