لە نزیک بازگەیەکی چەتەکان لە عەفرین تەرمێک دۆزرایەوە

لە عەفرین کە لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە داگیرکەرکراوە، لە نزیک بازگەیەکی پشکنینی چەتەکان تەرمی کەسێک دۆزرایەوە.

سەرچاوە خۆجێییەکان رایانگەیاند کە لە نزیک چوارڕێیانی گوندی تەلەفی باشوری رۆژئاوای عەفرین تەرمی کەسێک لەناو زەویە کشتوکاڵیەکاندا دۆزراوەتەوە.

بەگوێرەی سەرچاوەکە، تەرمەکە شی بووەتەوە و تەرمی کەسێکی ٥٠ ساڵە. سەرچاوەکە ئەوەی خستەڕوو کە تەرمەکە بۆ نەخۆشخانەی شارەکە گواستراوەتەوە.

سەرچاوەکە باسی لەوەشکرد کە لە نزیک شوێنی دۆزینەوەی تەرمەکە بازگەیەکی چەتەکانی ئەل حەمزە هەیە.

هـ . ب