لە ڕەقە ١١ پارت بانگەوازییان بۆ ئاشتی و یەکێتی خاکی سووریا کرد
١١ پارتی سیاسی لە ڕەقە لە پێش بینای دەروازی بەغدا لە ڕۆژهەڵاتی شارەکە کۆبوونەوەیان ئەنجام دا و سەبارەت بە ڕووداوە سیاسیی و سەربازییەکان لە سووریا ڕاگەیاندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە.
١١ پارتی سیاسی لە ڕەقە لە پێش بینای دەروازی بەغدا لە ڕۆژهەڵاتی شارەکە کۆبوونەوەیان ئەنجام دا و سەبارەت بە ڕووداوە سیاسیی و سەربازییەکان لە سووریا ڕاگەیاندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە.
نوێنەرانی ١١ پارت سیاسی لە کانتۆنی ڕەقە، دەربارەی پێشهاتە سیاسی و سەربازییەکان لە سووریادا لەبەرەم دەروازەی بەغدا لە ڕۆژهەڵاتی شاری ڕەقە کۆبوونەوە و ڕاگەیاندراوێکیان بڵاوکردەوە. لە ڕاگەیاندراوەکە لە لایەن بەرپرسی نوسینگەی پارتی سەوزی دیموکراتیک عایشە ئەل-جاسم خوێندرایەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا گوترا: "وەک دەزانرێت لەبەر پێشهاتە سیاسی و سەربازییەکان لەسەر ئاستی سووریا ڕوودەدەن، دوای ئەوەی کە حکومەتی کاتی بەبێ ئامادەبوونی تەواوی هێزە سیاسییەکان و کۆمەڵگەی ئەحمەد شەرع وەک سەرۆکی سووریا دەستنیشان کرا، بە قۆناغێکی مێژوویدا تێپەڕدەبین. ئەم قۆناغە لە داهاتوودا و چارەنووسی تەواوی سوورییەکان لە جوگرافیای سووریا دیاری دەکات. وەک پارته سیاسییه کانی شاری ڕەقه بە شداری دەکەین، هاوشێوەی سوورییەکانی تر، له دامەزراندنی سوریای نوێ لەسەربنەمای دیموکراسی و هاووڵاتیبوون، بۆ ئەوەی گه لی سوریا بە ئازادی، ئارامی و شکۆوە بژی. ئەم قۆناغە قۆناغی دامەزراندنی سووریای نوێیە، ئەم قۆناغە هەستیارە، هەربۆیە تێکۆشان و بۆچوونی هاوبەشی دەوێت".
لە درێژەی ڕاگەیاندراوەکەدا گوترا: "دۆخێکی ناسەقامگیر هەیە، لەگەڵ ئەمەش پێشێلکاری لە دژی هاووڵاتی، عەشیرەت و ئەنتیکەکان ئەنجام دەدرێت. دەبێت ئەو پێشێلکاریانەی کە یاساکانی مافی مرۆڤ و پێوانە نێونەتەوەییەکان پێشێل دەکات، ڕابگیرێت. ئەم پێشێلکارییە کە لە لایەن گرووپە توندڕەوەکانەوە دەکرێت دۆخێکی ترسناکی لە نێو گەلی سووریادا دروست کردوە".
ئاماژە بە هێرشی گروپە چەتەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکە کرا لەسەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و داگیرکردنی بەشێک لە خاکی سووریا و گوترا: "بەداخەوە تاوەکو ئێستا ئەم گرووپە لە سیستەمی سەربازی حکومەتی شامدا بەشدارن و لە بەیاننامەی سەرکەوتندا بەشدارن".
لە بەردەوامی ڕاگەیاندراوەکەدا گوترا: "بانگەوازی ئاشتیی و خۆشەویستی نێوان گەلان دەکەین. نوێنەرایەتی گەلەکەمان لە کانتۆنی ڕەقە دەکەین. لەسەر ئەمەش لە پێش هەموو کەسێک جەخت لە یەکێتی خاکی سووریا دەکەین. بۆ تەواوی خاکی سووریا بانگەوازی ئاگربەست دەکەین. بانگەواز دەکەین فرۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە خاکەکەمان دوور بخرێتەوە".
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەکرا کە دەبێت ڕۆڵی ژنان لە دامەزراندنی داهاتووی سووریادا پێشەنگ بێت و بەمجۆرە بەردەوامبوو: "لەبەر بەرپرسیارێتی نیشتیمانی لە بەرانبەر گەلەکەمان، جەخت دەکەینەوە کە ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری نوێنەری ئێمەیە لە هەموو ڕێککەوتنە سیاسی و سەربازی و ئیداری و ئابوورییەکانی لەگەڵ حکومەتی شام و تەواوی گۆڕەپانە نێونەتەوەییەکان."
لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەدا سڵاو لە بەرخۆدانی قەسەدە کرا.