لە قامیشلۆ بۆ ٢ شەهیدی ڕاگەیاندن و شەڕڤانێکی قەسەدە مەڕاسیم بەڕێوەچوو
بە سەدان دانیشتووی شاری قامیشلۆ تەرمی ڕۆژنامەنووسان جیهان بیلگین و نازم داشتان و شەڕڤانی قەسەدە کەنداڵ عەفرینیان لە گۆڕستانی شەهید دەلیل ساروخان بە خاک سپارد.
بە سەدان دانیشتووی شاری قامیشلۆ تەرمی ڕۆژنامەنووسان جیهان بیلگین و نازم داشتان و شەڕڤانی قەسەدە کەنداڵ عەفرینیان لە گۆڕستانی شەهید دەلیل ساروخان بە خاک سپارد.
لە شاری قامیشلۆ بە سەدان پێکهاتە و ڕۆژنامەنووسان بۆ بە خاک سپاردنی ڕۆژنامەنووسان جیهان بیلگین و نازم داشتان کە لە ١٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ لە ئەنجامی هێرشی فرۆکەی بێفرۆکەوانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لەسەر ڕێگەی سیرین شەهید بوون، تەرمی شەڕڤانی قەسەدە کەنداڵ عەفرین کە لە قامیشلۆ شەهید بوو لە گۆڕستانی شەهید دەلیل ساروخانی شاری قامیشلۆ بە مەڕاسیمێکی جەماوەری بە خاک سپێردران.
مەڕاسیم بە خولەکێک ڕیزگرتن دەستی پێکرد، پاشان ئەندامی ئەنجوومەنی بنەماڵەی شەهیدان جبرائیل موستەفا قسەی کرد پەیامی 'گەلی کورد یەکە'ی دا و گوتی: "لە کەسێتی شەهید نازم، جیهان، کەنداڵ تەوای شەهیدانی تەڤگەری ئازادی بە بیردێنینەوە و سەری ڕێزیان بۆ دادەنەوێنین. بە بەرخۆدانە بێ هاوتاکانمان دووژمن تێک دەشکێنێت و سەرکەوتن دەکەینە ئامانجمان و خاوەندارێتی لە خوێنی شەهیدان دەکەین".
بە ناوی هێزە سەربازییەکان نەزیر سۆفی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهیدان کرد و گوتی: "باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بە ڕەنج و ئیرادەی شەهیدەکانمان سەردەکەوێت. بانگەوازیمان بۆ گەلەکەمان لە تەواوی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ئەوەیە کە پێویستە هەمیشە بڵێین قەسەدەین. تاوەکو سەرکەوتن بەرخۆدان دەکەین".
بە ناوی کۆنگرەی ئیسلامی دیموکراتیک شێخ ساڵەح ئەل جاسر گوتی: "شەهیدان نامرن و شەهید بوون ئاستی باڵایە و بە بەهادارترینە لە ژیاندا. پێویستە خاوەندارێتی لە خوێنی شەهیدانمان بکەین و ئەو دۆزەی ئەوان گیانی خۆیان بۆ فیداکرد بیگەیەنینە سەرکەوتن".
پاشان بە ناوی یەکێتی ڕاگەیاندنی ئازاد دلیار جزیرە ئاماژەی بەوەکرد کە لەبەر فشاری دەوڵەتی تورکی داگیرکەر تەرمی هەر دوو ڕۆژنامەنووس ڕادەستی بنەماڵەکانیان نەکرا و گوتی: "لەمەوپیش بۆ نازم داشتان و جیهان بیلگین مەڕاسیم ئەنجام درابوو. بنەماڵەی شەهیدان ویستیان منداڵەکانیان لەو شوێنەی کە لە دایک بوون بە خاک بسپێرن. هەرچەندە بنەماڵەکان چەند ڕۆژ لەسەر سنووربوون بۆ وەرگرتنەوەی تەرمەکان هەوڵیاندا، دەوڵەتی تورک رێگەی نەدا تەرمی نازم و جیهان تێپەرێت. بە پێی تەواوی یاساکانی جیهان بنەماڵەکان مافییان هەیە کە تەرمی منداڵەکانیان وەربگرن، دەوڵەتی تورک هەموو یاساکانی جیهان پیشێل دەکات و تەرمی شەهیدانی گەڕاندەوە ڕۆژئاوای کوردستان. ئەم هەڵوێستەی دەوڵەتی تورک بە توندی شەرمەزار دەکەین. هەروەها بەڵین دەدەینە شەهیدەکانمان کە لەسەر هێڵی ئەوان تێدەکۆشین و پێنوسی ئەوان لەسەر زەوی جێ ناهێڵین".
لە کۆتاییدا ناسنامەی شەهید کەنداڵ عەفرین خوێندرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەکەی کرا. پاشان هاوڕێیانی نازم داشتان و جیهان بیلگین و کەنداڵ عەفرین بە هەلهەلەی دایکان و بەرزکردنەوەی دروشم بە خاک سپێردران.