لە تربەسپی بۆ شەهید ئەحمەد قامیشلۆ مەراسیمی غیابی ڕێکخرا
لە تربەسپی بۆ ئەندامی هێزەکانی کۆماندۆی قەسەدە، ئەحمەد قامیشلۆ کە لە تربەسپی شەهید بوو، لە تربەسپی مەڕاسیمی غیابی ڕێکخرا.
لە تربەسپی بۆ ئەندامی هێزەکانی کۆماندۆی قەسەدە، ئەحمەد قامیشلۆ کە لە تربەسپی شەهید بوو، لە تربەسپی مەڕاسیمی غیابی ڕێکخرا.
بۆ شەڕڤانی هێزەکانی کۆماندۆی قەسەدە، ئەحمەد قامیشلۆ (موستەفا ئەحمەد مەتراس) کە لە ١٤ی کانوونی دووەم لە بەنداوی تشریندا لە بەرخۆدان لە بەرانبەر هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانییدا شەهید بوو، مەڕاسیمێکی غیابی ئەنجام درا.
بە سەدان دانیشتووی تربەسپی، ئەندامانی هێزەکانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری و پارتە سیاسییەکان بە مەبەستی بەشداریکردن لە مەڕاسییەمەکە بەرەو گوندی حەلوای شاری تربەسپی بە ڕێکەوتن.
لە مەڕاسیمەکەدا بەڕێوەبەری ئەنجوومەنی بنەماڵەی شەهیدانی تربەسپی عەتیە حوسێن سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهیدان کرد و گوتی: "ئەنجوومەنی بنەماڵەی شەهیدان کە کورد، عەرەب و سوریانی تێیدا جێ دەگرن، نمونەی خوشک و برایەتی گەلانە. ئەم نمونە لە سایەیی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالانەوەیە خاوەن فکری نەتەوەیی دیموکراتیکە."
دواتر لە مەراسیمەکەدا ئەندامی ئەنجوومەنی پەیوەندییە سەربازییەکان دڵبرین فەرحۆ قسەی کرد و ئاماژەی بەوەدا قەسەدە لە دەستپێکی دامەزراندنییەوە گەل و خاکی سووریا دەپارێزێت و بۆ بەرقەرارکردنی ئارامی و لە ناوبردنی چەتەکان و داگیرکەران بە هەزاران شەهیدی داوە.
لە بەردەوامی مەڕاسیمەکەدا ئەندامی ئەنجوومەنی کۆنگرەی ستاری شاری تربەسپی مونتەها خەلیل سەرنجی خستەسەر تێکۆشان و یەکگرتنی پێکهاتەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و گوتی: "لە سایەیی ئەو فیداکارییەی دەدرێت، ئیدارەیەکی خۆبەڕێوەبەری لە تەواوی پێکهاتەکان بە دی هات. ژنانیش پێشەنگایەتی کۆمەڵگە دەکەن."
هاوسەرۆکی ئەنجوومەنی گوندی حەلوا، عاید خەلیل ئاماژەی بەوەدا لە سایەیی شەهیدان و یەکێتی پێکهاتەکانی گەلانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە ناو ئارامیدان و گوتی: "بەڵێن دەدەین بە شەهیدان کە دەستکەوتەکانیان بپارێزین و پشتگیری بە هێزە سەربازییەکانمان بدەین."
لە دوای قسەکان ناسنامەی شەهید خوێندرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەی هێژای شەهید کرا.