لە قامیشلۆ شەهیدان بەخاکسپێردران
لە قامیشلۆ هەزاران کەس شەهیدانی ئەم دواییەی بەنداوی تشرینیان بەخاکسپارد.
لە قامیشلۆ هەزاران کەس شەهیدانی ئەم دواییەی بەنداوی تشرینیان بەخاکسپارد.
شانۆکار جومعە خدلیل (باوکی تایەر)، ئەندامانی ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدان کێفۆ عوسمان و ئەکرەم ڕەخۆ، هاوسەرۆکی ئۆفیسی پارتی یەکێتی دیموکراتیکی قامیشلۆ مەنیجە حەیدەر و ئەندامانی ئەنجومەنی قامیشلۆ موزەفەر محمەد و عەبدولقادر ئیبراهیم، کە لە ئێشکگری بەنداوی تشرین، لە هێرشی سوپای داگیرکەری تورک شەهیدبوون، هەروەها شەڕڤانی هێزەکانی قەسەدە خەبات (شاهین نەزیر ئیبراهیم) کە لە دەیرەزۆر لە وەڵامدانەوەی هێرشی گرووپە چەتەکانی پاشماوەی ڕژێمی بەعس شەهیدبوو، لە گۆڕستانی شەهید دەلیل سارۆخان بەخاکسپێردران.
هەزاران کورد و عەرەب و ئەرمەنی و سریانی و نوێنەری پارت و دامەزراوە و ڕێکخراوەکان بەشداربوون.
پاش خولەکێک ڕێزگرتن لە شەهیدان، ئەندامی هاوسەرۆکایەتی پەیەدە فۆزا یوسف سڵاوی لە بەرخۆدانی هێزەکانی پاراستن کرد و گوتی: "بۆ ئازادی و شکۆمان بەرخۆدان دەکەین و ڕادەستی کۆیلایەتی نابین".
فۆزا ڕایگەیاند پێویستە مافەکانی گەلی کورد لە سوریا مسۆگەر بکرێت، گوتی: "ئێمە بۆ چارەسەر ئامادەین، ئەگەر ئەوان پێداگربن لەسەر شەڕ، ڕێگە نادەین پێ بخەنە نێو کۆبانێ و ڕۆژئاوا، بەڵێن بە گەلەکەمان دەدەین".
هاوسەرۆکی کۆنگرەی ئیسلامی دیموکراتیک محەمەد مەلا ڕەشید ئەلخەرزی ڕایگەیاند بەنداوی تشرین بووەتە بەنداوی بەرخۆدان و بەنداوی شەهیدان.
وتەبێژی کۆنگرەی ستار ڕەیحان لۆقۆ گوتی: " دەوڵەتی تورک دەڵێت گەلی کورد لەناو دەبەین، بەڵام گەلەکەمان و هاوڕێیانی شەهیدمان ئازایانە و بوێرانە بەرەو بەنداوی تشرین چوون. ئێمە دەستبەرداری بەنداوی شەهیدان، بەنداوی شکۆمەندی نابین. "
شاعیر فەرهاد مەردێ شەهید جومعە خەلیلی بیرهێنایەوە و ڕایگەیاند بەنداوی تشرین ناڕووخێت و وەک کۆبانێ دەبێتە سیمبولێک.
پاشان ناسنامەی شەهیدان خوێنرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەکانیان کرا.
تەرمی شەهیدان لە گۆڕستانی شەهید دەلیل سارۆخان بەخاک سپێردران.