لە قامیشلۆ تەرمی شەڕڤانێکی قەسەدە بە خاکسپێردرا

بە مەراسیمێکی جەماوەری تەرمی شەڕڤانی قەسەدە لاوەند گرکێ لەگێ لە گۆڕستانی شەهید خەبات بە خاکسپیردرا.

مەراسیمی بە خاکسپاردن

شەڕڤانی قەسەدە لاوەند گرکێ لەگێ (ڕێوان مەریکا) کە لە ٩ی شوبات لە کاتی ئەنجامدانی ئەرکەکەیدا لە شاری چلاخا شەهید بوو، ئەمڕۆ بە مەراسیمێکی شایستە لە گۆڕستانی شەهید خەبات سپاردەی خاک کرا. بە سەدان لە دانیشتوانی چلاخا، دێرک و گرکێ لەگێ بەشداری مەراسیمەکە بوون.

مەراسیمەکە بە خولەکێک ڕێزلێنان دەستی پێکرد، دواتر بەڕێوەبەری ئەنجومەنی شەهیدانی کانتۆنی جزیرە زیوەر عەلی سەرساغی لە بنەماڵەی شەهیدان کرد و گوتی: "خوێنی شەهیدانمان بووە بە سیمبوڵی سەرکەووتنی گەلەکەمان. بەرخۆدانی شەڕڤانانی قەسەدە بەرخۆدانێکی مێژوویە."

دواتر لەسەرناوی شەڕڤانانی قەسەدە لە دێرک، حەمید جودی بە سڵاوکردن لە بەرخۆدانی گەل و شەڕڤانان دەسی بە قسەکانی کرد، ئاماژەی بەوەدا شەڕڤانان بوونە بە قەڵغانی خاک و وڵات.

لە دوای قسەکان بەڵگەنامەی شەهید خوێندرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەی شەهید کرا. بە درووشمی "شەهید نامرێ" و هەڵهەڵەی سەرکەووتنی دایکانەوە تەرمی شەهید لاوەند سپاردەی خاک کرا.