لە شەهبا بە ڕێپێوانێک شەهیدکردنی ڕۆژنامەنووسانی ژن شەرمەزارکرا
تەڤگەری ژنان لە کانتۆنی عەفرین و شەهبا بە ڕێپێوانێکی جەماوەری هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیان بۆ سەر ڕۆژنامەنووسان شەرمەزار کرد.
تەڤگەری ژنان لە کانتۆنی عەفرین و شەهبا بە ڕێپێوانێکی جەماوەری هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیان بۆ سەر ڕۆژنامەنووسان شەرمەزار کرد.
تەڤگەری ژنان لە کانتۆنی عەفرین و شەهبا بە بەشداری سەدان ژنی عەفرین و شەهبا و ئەندامانی کۆنگرەی ستار و ژنانی دامەزراوەکانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری بە درووشمی "ناتوانن ڕاستی تاریک بکەن، نە بە خیانەت نە بە ئامانجگرتنی ژنان" ڕێپێوانێکی ئەنجامدا.
ڕێپێوانکەران لە شارۆچکەی ئەحداس کۆبوونەوە و تا پارکی ٤ ی نیسان ڕێپێوانیان کرد.
ئەندامی کۆنگرەی ستاری عەفرین و شەهبا ڕەیحان عەلۆ شەهید گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین و تەواوی شەهیدانی بیرهێنایەوە و ڕایگەیاند خیانەت لە خوێنی بنەماڵەی بارزانیدایە، گوتی: "هێرشی دەوڵەتی تورک و خیانەتی بنەماڵەی بارزانی شەرمەزار دەکەین. هەرگیز بەم هێرشانە ناتوانن دەنگی ڕاستی کپ بکەن".
هاوسەرۆکی دەستەی ئابووری و کشتوکاڵ، زەلوخ بەکر هێرشی دەوڵەتی تورک و خیانەتی بنەماڵەی بارزانی شەرمەزار کرد و گوتی: "هۆکاری ئەم هێرشانە ترسە لە ئازادی ژنان. بە هێرشکردنە سەر ڕۆژنامەنووسانی ژن، ناتوانن ئیرادەی ژنی ئازاد بشکێنن".