لە سەرێکانی چەتەکان ١٦ کەسیان ڕفاند
چەتەکانی دەوڵەتی تورک لە سەرێکانی ١٦ کەسییان ڕفاند و تا ئێستا چارەنووسیان نادیارە.
چەتەکانی دەوڵەتی تورک لە سەرێکانی ١٦ کەسییان ڕفاند و تا ئێستا چارەنووسیان نادیارە.
زانراوە چەتەکانی "پۆلیسی سەربازی"، "سلێمان شا" و "ئەل مەلەک شا"ی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر دوێنێ شەو لە سەرێکانی هەڵیانکوتاوەتەسەرماڵاندا و ١٦ کەسیان ڕفاندووە.
سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوەکردووە هەندێک لە ڕفێندراوەکان لە ئەندامانی چەتەکانی " جەیش ئەل وەتەنی"ین کە خواستیانە بگەڕێنەوە بۆ ناوچەکانی خۆیان.
ئاماژەش بەوەکراوە ئەو کەسانەی ڕفێندراون براونەتە جێگەیەکی نادیار و تا ئێستا چارەنووسیان نادیارە.