بە دیمەن

لە سویسرا ٢٦ کەسی سیاسەتمەدار و پیشەی جیاواز نامەیان بۆ سی پی تی نارد

لە سویسرا ٢٦ کەسی سیاسەتمەدار و پیشەی جیاواز پەیوەست بە گۆشەگیری ئیمراڵی نامەیان بۆ سەرۆکی سی پی تی، د. ئالان میشێل نارد و داوایان کرد دەمودەست سی پی تی شاندێک بنێرێتە ئیمراڵی.

ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان

لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" ناڕەزایەتییەکان دژی گۆشەگیری و ئەشکەنجە و قڕکردن زیاتر دەبن.

لە سویسرا ٢٦ کەسی ئەندام و لایەنگری کۆمیتەی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد"، لەنێویاندا ئەندامانی کۆنسەی نێونەتەوەیی و ئەندامی مەجلیسی شارەوانی و نوێنەری پارت و ڕێکخراوەکان لە پیشەی جیاواز، بۆ تیشک خستنەسەر گۆشەگیری ئیمراڵی نامەیان بۆ سەرۆکی کۆمیتەی ڕێگری لە ئەشکەنجە (سی پی تی) د. ئالان میشێل نارد.

لە نامەکەدا تیشکخراوەتەسەر گۆشەگیری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و گوتراوە: "ئێمە ئەندام و لایەنگرانی کۆمیتەی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد"، دەمانەوێت پشتگیری بۆ هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" دووپات بکەینەوە".

داوا لە سی پی تی دەکەن دەمودەست سەردانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بکەن و تەندروستی بزانن، ڕایدەگەیەنن ئازادی دەمودەستی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان گەلێک گرنگە بۆ چارەسەری پرسی کورد و ئاشتی.

لەم بارەیەوە پەرلەمانتاری پارتی سۆسیالیستی سویسرای کانتۆنی بێلیزۆنا، د. بێپ ساڤاری ڕایگەیاند ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کلیلی چارەسەری  پرسی کوردە، دەبێت سی پی تی دەمودەست سەردانی ئیمراڵی بکات، گوتی: "ئێمە لە پەرلەمانی سویسراین، ئێمە و ٢٦ هەڤاڵمان بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان نامەمان بۆ سی پی تی دەنێرین. وەک دۆستانی گەلی کورد لەو باوەڕەداین، بە ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان، پرسی کورد چارەسەر دەبێت".

د. ساڤاری کە لەنێو کۆمیتەی ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالاندایە ڕایگەیاند، کار و خەباتیان لەم چوارچێوەیەدا بەردەوام دەبێت.