هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ: چەتەیەک کوژرا و دوو هێرش تێکشکێندراوە
هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕایگەیاند کە لە تل حەمیس و تل بەراک هێرشەکانی چەتەکانی داعشیان تێکشکاندوە.
هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕایگەیاند کە لە تل حەمیس و تل بەراک هێرشەکانی چەتەکانی داعشیان تێکشکاندوە.
فەرماندەیی گشتیی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ سەبارەت بە کوشتنی چەتەیەکی داعش ڕاگەیاندراوێکی نوسراوی بڵاوکردەوە.
فەرماندەیی ئاماژەی بەوەکرد کە دوێنێ لە کاتی ئۆپەراسیۆنی دەوری هێزەکانیان لە شاری تل حەمیس دەگەڕان، ئەندامێکی شانەی داعش کە سواری ماتۆڕ سکیلێک بوو بوو، گولـلەی بەهێزەکانمانەوە نا، فەرماندەیی ڕایگەیاند کە هێزەکانیان دەستبەجێ وەڵامیاندایەوە و چەتەکەیان کوشتووە.
دەستبەسەرداگرتنی کەرەسەتەی شەڕ
بە پێی ڕاگەیاندراوەکە دەست بەسەر ئەم کەرەستانەی چەتەکەدا گیراوە: ٤ بۆمبی دەستی، چەکێکی کڵاشینکۆف، دەمانچەیەکی ٩ ملیم، ئامێری فریاگوزاری سەرەتایی، هێلەکەیەکی سەربازی، ٤ مەخزەن، کەلەپچە و ماددەی هۆشبەر و ١٠ هەزار و ٩٠٠ دۆلار.
هەروەها ئاماژە بەوەکرا کە چەتەیەکی داعش دەستڕێژی گولـلەی لە بازگەی 'ڕەشۆ'ی تل بەراکی کانتۆنی جزیرە کردووە بەڵام هیچ زیانێکی بەرنەکەوت. پاشان کە هێزەکان وەڵامیاندایەوە، چەتەکە هەڵهات. فەرماندەیی ئاماژەی بەوەکرد کە ئەوان تەواوی هەرێمەکەیان کۆنترۆڵ کردووە.