لە تربەسپی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک شەرمەزار کرا
خوێندکاران و مامۆستایان بە چالاکییەک لە تربەسپی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکییان شەرمەزار کرد و سڵاوییان لە بەرخۆدانەکان کرد.
خوێندکاران و مامۆستایان بە چالاکییەک لە تربەسپی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکییان شەرمەزار کرد و سڵاوییان لە بەرخۆدانەکان کرد.
لە تربەسپی بۆ پشتیوانی لە بەرخۆدانی قەسەدە ڕێپێوانێکی بەرفراوان ئەنجامدرا. ڕێپێوانەکە بە پێشەنگایەتی بەڕێوەبەرایەتی خوێندنگاکان ئەنجام درا و لە پێش باڵەخانەی کۆمەڵەی پەروەردەیی لە ناوەندی شاری تربەسپی دەستیپێکرد.
لە ڕێپێوانەکەدا بە هەزاران لە خوێندکاران و مامۆستایانیان بەشداربوون و پانکارت بە نووسینی "هەموومان قەسەدەین"یان بەرزکردەوە.
ڕێپێوانەکە بە وتنەوەی درووشمەوە تا پێش شارەوانی شار درێژبوویەوە و لەوێ گۆڕدرا بۆ گردبوونەوە.
لەوێ دوای خولەکێک ڕێزلێنان لە شەهیدانی ڕێگەی ڕزگاری، لە بەڕێوەبەرایەتی خوێندنگاکان، ئاڵا ئیبراهیم ڕاگەیاندراوێکی خوێندەوە و بە توندی هێرشە داگیرکارییەکانی شەرمەزار کرد.
ئاڵا ئیبراهیم لە قسەکانییدا ئاماژەی بەوەدا دەوڵەتی تورک دەیەوێت بەم هێرشانە ئایندەی وڵات لەباربەرێت و جەختی کردەوە لەوەی گەل بە بەرخۆدانی تۆڵەی ئەم هێرشانە دەکاتەوە.
گردبوونەوەکە بە درووشمی پشتگیریدان بە شەڕڤانانی قەسەدە کۆتای هات.