لە تربەسپی خوێندکاران و مامۆستایان دەوڵەتی تورکیان شەرمەزارکرد
بۆ شەرمەزارکردنی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و سڵاوکردن لە بەرخۆدان دژی داگیرکاری، لە شاری تربەسپی ڕێپێوانێک ئەنجامدرا.
بۆ شەرمەزارکردنی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و سڵاوکردن لە بەرخۆدان دژی داگیرکاری، لە شاری تربەسپی ڕێپێوانێک ئەنجامدرا.
ڕێپێوانەکە بە پێشەنگایەتی ئیدارەی قوتابخانەکان ئەنجامدرا و لەبەردەم بینای کۆمەڵەی پەروەردە لە ناوەندی شارەکە دەستی پێ کرد.
سەدان خوێندکار و مامۆستا بەشداربوون و پانکارتی "هەموومان قەسەدەین"یان هەڵگرت.
چالاکوانان بە بەرزکردنەوەی درووشم تا بەردەم بینای شارەوانی ڕێپێوانیان کرد و گردبوونەوەیان ئەنجامدا.
پاش خولەکێک ڕێزگرتن لە شەهیدان، لە بەڕێوەبەرانی قوتابخانەکان ئاڵا ئیبراهیم ڕاگەیاندراوی خوێندەوە و هێرشەکانی بۆ سەر خەڵکی سڤیل و دامەزراوە مەدەنیەکان شەرمەزار کرد.
ئاڵا ڕایگەیاند دەوڵەتی تورک لەڕێگەی ئەم هێرشانەوە دەیەوێت ئایندەی هەرێمەکە تێک بدات و پێویستە لێپرسینەوە لە دەوڵەتی داگیرکەری تورک بکرێت.
گردبوونەوەکە بە درووشمی پشتگیری لە قەسەدە کۆتایی هات.