لە تشرین بەرخۆدانی گەل بەردەوامە
لە بەرامبەر هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک، بەرخۆدانی گەل و چالاکی ئێشکگری ٢٢ ڕۆژە بەپێداگرییەوە بەردەوامە.
لە بەرامبەر هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک، بەرخۆدانی گەل و چالاکی ئێشکگری ٢٢ ڕۆژە بەپێداگرییەوە بەردەوامە.
بەنداوی تشرین لە ٨ ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ ـەوە لەژێر هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانیدایە.
دانیشتووانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بە هەموو پێکهاتەکانەوە، بۆ پاراستنی بەنداوی تشرین لە هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی، لە ڕۆژی ٢٢ هەمیندا، درێژە بە چالاکی ئێشکگری دەدەن.
دوێنی دانیشتووانی کانتۆنی جەزیرە بۆ ئەوەی لە شوێنی دانیشتووانی شاری کۆبانێ ئێشکگرییەکە وەربگرن، ڕوویانکردە بەنداوەکە.
چالاکوانان لە بەنداوەکە گوتیان: "ئێمە بەنداوەکە دەپارێزین. ئێمە لە هێرشەکانی داگیرکەری تورک و چەتەکانی و فڕۆکەکانی ناترسین. تا وەستاندنی هێرشەکان درێژە بە چالاکییەکانمان دەدەین. ئێمە پشتگیری هێزە سەربازییەکانمان دەکەین و دەستبەرداری بەنداوەکە نابین".