بە دیمەن

لە ڕۆژئاوای کوردستان باکوور وڕۆژهەڵاتی سووریا جەژنی نەورۆز بە جۆشەوە بەڕێوە چوو

لە هەرێمی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، جەژنی نەورۆزی ٢٠٢٥ بە درووشمی "ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ، مسۆگەرکردنی سووریایەکی دیموکراتیکە" بە جۆشیکی مەزنەوە بەڕێوە چوو.

بەیانی ئەمڕۆ، مەراسیمی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی کوردی لە سەرتاسەری هەرێمی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و شاری حەڵەب دەستی پێکرد و بە خۆش و خرۆشێکی زۆرەوە ئاگری نەورزۆ هەڵکرا.

گەلانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بە جۆشەوە بە درووشمی " ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ، مسۆگەرکردنی سووریایەکی دیموکراتیکە" لە بەرەبەیانەوە ڕوویان لە گۆڕەپانەکانی پیرۆزکردنی نەورۆز کرد. لە هەریەکە لە ناوچەکانی قامیشلۆ، دێرک، گرکێ لگێ، تربەسپی، عامودێ، دربێسیە، حەسەکە، ڕەقا، تەبقا، کۆبانێ و حەلەب، گەلی کورد و پێکهاتەکانی تر بەشدارییان لە ئاهەنگەکاندا کرد.

هاوكات، لەگەڵ گەیشتنی جەماوەر، بنەماڵەی شەهیدان ئاگری نەورۆزیان لە گۆڕەپانی پیرۆزبای نەورز هەڵکرد و بە ئاهەنگ و گۆرانی جەژنیان پیرۆزکرد.

هەروەها، شار و شارۆچکەکانی هەرێمی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بە ڕەنگی نەورۆز، وێنەکانی ڕێبەر ئاپۆ و ئاڵاکان ڕازێنراونەوە.

جێگای ئاماژەیە، بەهەزاران کەس لە دانیشتووانی ناوچەکان لە هەموو چین و توێژەکانەوە بە جلوبەرگی فۆلکلۆر و نەتەوەیی خۆیانەوە بەشدارییان لە ئاهەنگەکانی پیرۆز کردنی نەورۆز کرد.

ڕەقە

*****************************

قامیشلۆ

*************************

حەسەکە