لێبوردنی گشتی: ٥٠ زیندانی دیکە لە حەسەک ئازاد کران
٥٠ زیندانی دیکە کە کەوتنە بە لێبوردنەوە، لە زیندانی حەسەکە ئازاد کران.
٥٠ زیندانی دیکە کە کەوتنە بە لێبوردنەوە، لە زیندانی حەسەکە ئازاد کران.
ئەنجوومەنی دادپەروەری کۆمەڵایەتی بە هاوکاری هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ، ٥٠ زیندانی دیکەی ئازاد کرد کە لە زیندانی ناوەندی شاری حەسەکە کەوتنە بەر لێبوردنی گشتیەوە.
ئەنجوومەنی گەلانی دیموکراتیکی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، ١٧ی تەمووزی ئەمساڵ دەیەمین بڕیاری لێبوردنی گشتی دەرکرد.
بە ئامادەبوونی نوێنەرانی نوسینگەی پەیوەندییە گشتییەکانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و ڕیش سپیانی هۆزەکان، ئەو زیندانیانەی کە کەوتنە بەر لێبوردنی گشتیەوە، ئازاد کران.
لە ٢١ی تەمووز بەشێک لە زیندانیان ئازاد کران. لەگەڵ ئەمەشدا ژمارەی زیندانییە ئازادکراوەکان دەبێتە هەزار و ١١١ کەس، چاوەڕی دەکرێت لە ڕۆژانی داهاتوودا بەشێکی دیکەی لەو زیندانیانەی لێخۆشبوونیان وەرگرتووە ئازاد بکرێن.
جێی ئاماژەیە دەیەمین بڕیاری لێبوردنی گشتی لە ئەنجامی کۆبوونەوەی ١٧ی تەمموزی بەرپرسانی ئیدارەی خۆبەڕێوبەری، مەسەدە، قەسەدە و لەسەر داوای ڕیش سپیانی هۆزەکان لە دووەمین کۆبوونەوەی یەکێتی نیشتمانیی هۆز و پێکهاتەکانی سوریا بڕیاری لەسەر درابوو.