مەجلیسی سەربازیی مەنبەج ئاماری مانگی ئابی بڵاوکردەوە

مەجلیسی سەربازیی مەنبەج ئاماریی مانگی ئابی بڵاوکردەوە، ڕایگەیاند ٧ چەتە کوژراون و ٢٢ چەتە بریندار بوون.

ناوەندی ڕاگەیاندنی مەجلیسی سەربازیی مەنبەج بە ڕاگەیاندراوێک ئاماری مانگی ئابی هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورکی بۆ سەر گوندەکانی کانتۆنەکە و وەڵامدانەوەی هێرشەکانی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا دەستنیشان کراوە، دەوڵەتی تورک و چەتەکانی لە مانگی ئابدا هێرشەکانیان بۆ سەر کانتۆنەکە زیاتر کردووە، بەڵام شەڕڤانەکانی مەجلیسی سەربازیی مەنبەج وەڵامی پێویست هێرشی چەتەکانیان داوەتەوە.

ئاماژە بەوە کراوە پاش شکستهێنانی هێرشەکان، دەوڵەتی تورک و چەتەکانی بە چەکی قورس ماڵە مەدەنییەکانیان تۆپباران کردووە.

هەروەها لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماری هێرشەکان و تۆپبارانەکان ئاشکراکراون و بەم شێوەیە:

٨٤٣ تۆپ و هاوەن

٧ هێرش لەلایەن هێزەکانی مەجلیسی سەربازیی وەڵامدراونەتەوە.

٤ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان (درۆن) خراونەتە خوارەوە.

٧ فرڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و چەکهەڵگر لە گوندەکانی مەنبەج تەقیونەتەوە.

بە ٧ مووشەک گوندەکانی عەون دادات، بە ٣ مووشەک گوندی مەحسنلی، بە مووشەکێک گوندی جات، بەگشتی بە ١١ مووشەک چەتەکانی گوندەکانی کانتۆنی مەنبەجیان تۆپباران کردووە.

لە هێرش و تۆپبارانەکان ١١ مەدەنی برینداربوون، کە مناڵ و ژنیان تێدایە.

٧ چەتە کوژراون.

٢٢ چەتە برینداربوون.

٤ شەڕڤانی هێزەکانی مەجلیسی سەربازیی مەنبەج شەهیدبوون.

هەروەها داتای هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بڵاوکراونەتەوە:

"دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی مەنبەجیان بە چەکی قورس تۆپباران کرد. دانیشتووان ترسیان لێ نیشت و لە ماڵەکانیان دەرچوون.

گوندی هۆشەری بە ٢٧ تۆپ، جات بە ٢٨ تۆپ، دەریج بە ٢٧ تۆپ، توغار بە ٢٤ تۆپ، عەون دادات بە ٨١ تۆپ، عەرەب حەسەن بە ٤٥ تۆپ، ئوم جەلود بە ٧٨ تۆپ، ئوم ئەسەد بە ١٤ تۆپ، دەندەنە بە ٣٩ تۆپ، سەیاد بە ٢٠٩ تۆپ، قرتوران بە ١٨ تۆپ، کاوکلی بە ٥٩ تۆپ، کۆرهیۆک بە ٣٨ تۆپ، بۆغاز بە ٢٩ تۆپ، جەبلە حەمرا بە ١٣ تۆپ، یانلی بە ١٥ تۆپ، بۆهیج بە ١٧ تۆپ، تۆپباران کران.

لە مانگی ئابدا گوندەکانی هۆشەری، مەحسنلی، جات، عەون دادات، توغار، دەریج، عەرەب حەسەن، جەراد، ئوم جلود، ئوم عەدەس، کاویکلی، دەندەنییە، سەیادە، قرتوێران، کورهیۆک، بۆغاز، جەبلە حەمرە، بۆیج بە شێوەیەکی دڕندانە تۆپباران کران.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە مەجلیسی سەربازی مەنبەج ڕێگەی بە چەتەکانی دەوڵەتی تورک نەداوە بچنە ناو ئەو گوندانە و داگیری بکەن.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، چەتەکان لە ٢١ ی ئاب ویستوویانە بچنە ناو گوندی مەحسنلی، بەڵام شەڕڤانانی مەجلیسی سەربازی مەنبەج ڕێگەیان پێنەدان و لە ئەنجامدا شەڕ ڕوویدا؛ لە ئەنجامدا ٢ چەتە کوژران و ٢ بریندار بوون.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە دەوڵەتی تورک و چەتەکانی چەند جارێک هەوڵیانداوە بچنە نێو کانتۆنی مەنبەج بەڵام هێزەکانی مەجلیسی سەربازیی مەنبەج ڕێگەیان نەداوە و وەڵامیان داوەتەوە. لە ئەنجامدا شەڕ دەرکەوتووە، بێجگە لە زیانی مەزن لە چەک و جبەخانە، ژمارەیەک چەتە کوژران و برینداربوون و چەتەکانی دیکەش هەڵاتن.

هەروەها ئاماژە بەوە کرا کە مەجلیسی سەربازیی مەنبەج هەموو کاتێک ئامادەیە وەڵامی بەهێزی هەموو هەوڵێک بداتەوە کە ئاسایشی هەرێمەکە و دانیشتووان تێک بدات.