منداڵێکی بۆردوومانەکەی گوندی ئاشمە شەهید بوو
لە هێرشی دوێنێی دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا بۆسەر گوندی ئاشمەی گوندەواری کۆبانێ منداڵیکی تەمەن دووساڵە بە ناوی جەیلان حەمۆ برینداربوو، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە ئەمڕۆ شەهید بوو.
لە هێرشی دوێنێی دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا بۆسەر گوندی ئاشمەی گوندەواری کۆبانێ منداڵیکی تەمەن دووساڵە بە ناوی جەیلان حەمۆ برینداربوو، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە ئەمڕۆ شەهید بوو.
دوێنی نیوەڕۆ دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە فڕۆکەی بێفڕکەوان بۆردوومانی گوندی ئاشمەی گوندەواری باشووری شاری کۆبانێی کرد، لە ئەنجامد ٩ کەس بریداربوون کە ٧ یان منداڵ بوون.
یەک لە بریندارەکان منداڵێکی تەمەن دوو ساڵانە بە ناوی جەیلان حەمۆوە، زانراوە جەیلان حەمۆ دوای ئەوەی لە دوێنێوە لە نەخۆشخانە چارەسەری پزیشکی بۆ دەکرێت، بەڵام بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لە دەستداوە.