مەسەدە و تەڤ_دەم قوربانیانی کۆمەڵکوژی قامیشلۆیان بیرهێنایەوە

ئەنجوومەنی سوریای دیموکراتیک (مەسەدە) و تەڤگەری کۆمەڵگەی دیموکراتیک (تەڤ__دەم) لە ١٢ هەمین ساڵیاددا، قوربانیانی کۆمەڵکوژیی قامیشلۆیان بیرهێنایەوە.

مەسەدە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند لە قامیشلۆ لە ١٢ ی ئاداری ٢٠٠٤ دژی نادادی ڕاپەڕینێک دەستی پێ کرد، گوتی: "ئەوکات تۆوی گۆڕانکاری چێنرا، ترس شکا و ڕێگە بۆ شۆڕشی سوریا کرایەوە و لە ساڵی ٢٠١١ دەستی پێ کرد".

هەروەها گوتی: "سورییەکان پاش ڕووخانی ڕژێمی بەعس کاتێک فشارەکانیان جێهێشت، سەردەمێکیان لەسەر بناغەی دادپەروەری و یەکێتیی نەتەوەیی و هەمەڕەنگی دەست پێ کرد".

مەسەدە ڕایگەیاند بۆ سوریایەکی هەمەڕەنگ و دیموکراتیک خەبات دەکەن بۆ مسۆگەرکردنی مافی گەلان.

هەروەها تەڤ_دەم ڕایگەیاند پاش ڕاپەڕینی ئادار، گەلی سوریا ترسی تێکشکاند و لە ساڵی ٢٠١١ دژی ڕژێم ڕاپەڕی، گوتی: "ئەم ڕاپەڕینە بووە بناغەی شۆڕشی ١٩ ی تەمموزی ٢٠١٢".

لە ڕاگەیاندراوەکەدا گوتراوە: "بانگەواز لە هەمووان دەکەین لەدەوری دەسکەوتەکانی ١٢ ی ئادار کۆببنەوە. ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیک و هێزەکانی سوریای دیموکراتیک بەهێز بکەن".