مەسەدە: ئەم ساتە مێژووییە سەرەتای پڕۆسەیەکی نوێیە
مەسەدە سەبارەت بە ڕووخانی ڕژێمی ئەسەد لە راگەیەندراوێکدا پیرۆزبایی لە گەلی سوریا کرد و ڕایگەیاند: "ئێمە لەو باوەڕەداین کە ئەم ساتە مێژووییە سەرەتای پرۆسەیەکی نوێیە."
مەسەدە سەبارەت بە ڕووخانی ڕژێمی ئەسەد لە راگەیەندراوێکدا پیرۆزبایی لە گەلی سوریا کرد و ڕایگەیاند: "ئێمە لەو باوەڕەداین کە ئەم ساتە مێژووییە سەرەتای پرۆسەیەکی نوێیە."
ئەنجومەنی سوریای دیموکراتیک (مەسەدە) راگەیەندراوێکی سەبارەت بە ڕووخانی ڕژێمی ئەسەد بڵاوکردەوە. لە لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: "گەلی هێژا و خۆشەویستی سوریا، ئەمڕۆ بە خۆشی و سەربەرزییەوە پێشوازی لە ساتەوەختی مێژوویی کەوتن و ڕۆیشتنی بەشار ئەسەد دەکەین کە سیمبولی ستەم و سەرکوتکاری بوو. هەروەها جەختی لەوە کردووەتەوە کە ئەم ئەنجامە بە پێداگرییەکی درێژخایەن بۆ ئازادی و کەرامەت بەدەستهاتووە.
ئێوە ئازایانە دژی سیستمی ستەم وەستانەوە و بەهاێکی گەورەتان دا، خوێنی شەهیدان و برینداران، گیانی دیلەکان و بێسەروشوێنەکان و تێکۆشانی گەل، هەموو ئەمانە ڕێگەیان بۆ بەدێهاتنی ئازادی خۆش کرد. لە سایەی ئیرادە و باوە بە ژیانێکی پڕ شکۆی ئێوەو، ئەمڕۆ لە بەرامبەر ستەم و نادادپەروەریدا سەرکەوتووین.
ئەنجوومەنی سوریای دیموکراتیک بە هۆی ئەم سەرکەوتنەوە پیرۆزبایی لە گەلی هێژامان دەکات و بەڵێن دەدات بەردەوام بێت لە ئەرکەکانی لە بنیاتنانی بناغەی دەوڵەتێکی دیموکراتیکی فرەلایەنە کە یەکسانی و دادپەروەری پێک بهێنێ و ڕێز لە لایەنەکانی دیکەش بگرێت و مافەکانی مرۆڤ بپارێزێت و لەسەر بنەمای هاوڵاتی یەکسان کارەکانی بەرەو پێش ببات. بۆیە لەو باوەڕەداین ئەم ساتەوەختە مێژووییە سەرەتای پرۆسەیەکی نوێیە. هەروەها بۆ بنیاتنانەوە و ئاوەدانکردنەوە ئەرکێکی گەورە لە پێشمانە، لە پەرەپێدانی دەستوورێکی مۆدێرن کە گوزارشت لە ئیرادەی گەلانی ناوچەکە بکات.
ئێمە لەگەڵ هەموو هێزە سیاسی، کولتووری، کۆمەڵایەتی و نەتەوەییەکانی سوریا بە ڕۆحی وتووێژ و بەرپرسیارێتیەوە کاردەکەین و سوریایەکی نوێ بنیات دەنێین کە هەموو گەلان لە خۆ بگرێت. مێژووی ئەمڕۆ دەستپێکی سەردەمێکی نوێیە، سەردەمێک کە بە ئیرادەی گەلی ئازادی سوریا بەڕێوەدەچێت، گەلێک کە بڕیارە ئازارەکانی ڕابردوو بکاتە هێزێک بۆ بنیاتنانی داهاتوویەکی پڕ لە ئارامی و ئاوەدانی و دادپەروەری.
بژی سوریایەکی ئازاد و یەکگرتوو و دیموکراتیک."