موسلم: بڕیارەکانی دۆزی کۆبانێ سیاسەتی قڕکردنە

ئەنوەر موسلم ئاماژەی بەوەدا حکومەتی تورک ئەو کەسانەی دەستگیرکرد کە هێزییان دا بە بەرخۆدانی کۆبانێ و لە دژی گۆڕەپانی بەرخۆدان هێرش دەکات و وتی: " هەر هەنگاوێک کە دەوڵەتی تورک دەیهاوێژێت دابڕاو نیە لەوانەی پێشووی، بە تەواوی سیاسەتی تەواوکاریی قڕکردنە."

هاوسەرۆکی تەڤ-دەمی کانتۆنی فرات ئەنوەر موسلم  سەبارەت بە بڕیارەکانی دۆزی کۆبانێ قسەیکرد و وتی: "دەسەڵاتداری ئاکەپە-مەهەپە بە دۆزی قڕکردنی سیاسی دۆزی کۆبانێەوە خواستیانە ئیرادەی گەل بشکێنن، بەڵام نەریتی بەرخۆدان بەم کارانەی دەوڵەتی تورک لە بەرخۆدان ناکەوێت."

هاوسەرۆکی تەڤگەری جڤاکی دیموکراتیک (تەڤ-دەم) کانتۆنی فرات ئەنوەر موسلم پەیوەست بە دۆزی کۆبانێ بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەیکرد و وتی: "لە کۆبانێ یەکێتی گەلان دروستبوو و داعش تێکشێنرا، لەبەر ئەمە دەسەڵاتداری ئاکەپە-مەهەپە لە ژێر ناوی دۆزی کۆبانێدا خواستی ئیرادە بشکێنێت، بەڵام نەریتی بەرخۆدان لە شێکی وا تێناگات. گەلی کورد سەدان ساڵە سەری دانەنواندوو و دایشنانەوێنێتەوە."

بە تەنها پرسی گەلێک نیە                                     

موسلم ئەوەی دەستنیشانکرد دۆزی قڕکردنی سیاسی کۆبانێ تەنها دادگایکردنی گەلی کورد نیە و وتی: "پرسگیری سەرەکی باکووری کوردستان و تورکیا پرسی کورد. دۆزی پلانگێڕی کۆبانێ تەنها پرسی گەلێک نیە. بەڵکو دۆزی تەواوی مرۆڤایەتییە. پێشتر گەلی باکووری کوردستان پشگیری لە کۆبانێ کرد. هەنگاوێکی مەزنی هاویشت و سیاسەتێکی بەهێزییان بەڕێوەبرد. کۆبانێیان دەپارست. ئەمەش تەنها بۆ پاراستنی کۆبانێ نەبوو، بەڵکو لەگەڵیدا بۆ پاراستنی تەواوی مرۆڤایەتی بوو لە ڕزگاربوون لە تیرۆر. بۆیە پێویستە هێزە نێونەتەوەییەکان بێدەنگ نەبن، هەبوونی هاوپەیمانێتی نێونەتەوەی وایکرد داعش وەک تیرۆر ببینرێت. لە ئێستادا ئەو کەسانەی لە دژی تیرۆری داعش بوون و پشتگیرییان لە بەرخۆدانی کۆبانێ کرد دادگای دەکرێت. هاوپەیمانێتی کە لەو سەردەمەدا لە کۆبانێ بوو، بۆچی لەمرۆدا لە بەرامبەر دیلگرتنی دۆزی پیلانگێڕی کۆبانێدا بێدەنگن؟ بۆچی لە بەرامبەر زوڵم و ستەمدا بێدەنگ و دەبنە هاوکار؟"

پێویست بە ناڕازایبوونی ڕادیکاڵ و ڕیشەیییە

موسلم ئاماژەی بەوەدا دۆزی کۆبانێ دۆزێکی یاسایی نیە، بە پێچەوانەوە و وتی: " ئێمە بەرامبەر بەو زهنیەتەی کە دەڵێت 'گەر وەک من نەجوڵینەوە ئەوا دەتانچەوسێنمەوە' کۆبووینەتەوە. هەر شتێک کە وەک پاساو پیشان دەدرێت نایاساییە. پێویستە دەزگا و ڕێکخراوەکانی مافەکانی مرۆڤی نێونەتەوەی لە بەرامبەر ئەو دۆزەی کە دادپەرەوەری، دیموکراس، یەکسانی و ئازادی تێدا سەرکووت دەکرێت، ناڕازبوون پیشان بدەن. لەمرۆدا کە دەوڵەتی تورک هێرشی سەر هەرێمەکە دەکات، بۆئەوە دەگەڕێتەوە کە لەدیموکراسی، ئیرادەی یەکسان و ئازادی دەترسێت. لە لایەکەوە ئەو کەسانە دەستگیر دەکات کە پشتیوانی لە بەرخۆدان دەکەن، لە لایەکی دیکەشەوە بە بەردەوامی هێرشی سەر هەرێمەکە دەکات. " هەر هەنگاوێک کە دەوڵەتی تورک دەیهاوێژێت دابڕاو نیە لەوانەی پێشووی، بە تەواوی سیاسەتی تەواوکاریی قڕکردنە."