مەزڵوم عەبدی: ئەم رێككەوتنە ڕەخساندنی دەرفەتێكە بۆ بنیاتنانی سووریایەكی نوێ

مەزڵوم عەبدی دوای ڕێككەوتنی لەگەڵ ئەحمەد شەرع سەرۆكی کاتی دەسەڵاتداری سووریا، ڕایگەیاند ڕێککەتننامەکە بۆ دەستەبەرکردنی مافی هەموو پێکهاتەکانی سووریایە.

مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سووریای دیموكرات (قەسەدە) دوای ڕێككەوتنی لەگەڵ ئەحمەد شەرع سەرۆكی دەسەڵاتداری سووریا لە میدیا دیجیتاڵی ئێكس یەكەم پەیامی بڵاوكردەوە.

 مەزڵوم عەبدی لە پەیامەکەییدا بڵاوی كردەوە، لەم قۆناغە هەستیارەدا پێكەوە كاردەكەین بۆ دەستەبەركردنی دادپەروەری و سەقامگیری بۆ گەلەكەمان و ئەم ڕێككەوتنە بە دەرفەتێكی راستەقینە دەزانین بۆ بنیاتنانی سووریایەكی نوێ

هەر لە پەیامەکەییدا مەزڵوم عەبدی دەڵێت: "لەم قۆناغە هەستیارەدا پێكەوە كاردەكەین بۆ دەستەبەركردنی دادپەروەری و سەقامگیری بۆ گەلەكەمان. ئەم ڕێككەوتنە بە دەرفەتێكی ڕاستەقینە دەزانین بۆ بنیاتنانی سووریایەكی نوێ و دەستەبەركردنی مافی هەموو پێكهاتەكان."