ئەنجوومەنی بنەماڵەی شەهیدانی دێرک ناسنامەی ئەو کەسەی کە لە هێرشی فرۆکەی بێفرۆکەوان لە گوندی قەرەچوخی دەوربەری دێرک شەهید بوو ئاشکرا کرد. ڕاگەیاندرا کە ئەوکەسەی لە هێرشی فرۆکەی بێفرۆکەوان شەهید بوو گەنجێکە بە ناوی ئەحمەد عەلی کە لەگەڵ بنەماڵەکەی ٦ ساڵ لەمەوبەر لە سرێکانییەوە کە لە لایەن دەوڵەتی تورکی داگیرکەرەوە داگیرکرا، هاتوونەتە دێرک.
کۆنگرەی ستاریش شەهیدبوونی ئەندامی بەڕێوەبەری شاناز عومەری بە ڕاگەیاندراوێکی نوسراو
لە درێژەی ڕاگەیاندراوەکەدا گوترا: "دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە ناوبردنی فکری داعشی لە هەرێمەکە قبوڵ نەکرد، لەبەر ئەوە هەمیشە پێشەنگەکانی تێکۆشانی ژنان بە ئامانج دەگرێت. لەم دوایانەدا هەڤاڵمان شاناز عومەری خاوەن ئیرادە و هەردەم لە بەرەکان بۆ ئازادی ژنان تێدەکۆشان بە ئامانج گرت. شاناز لە شام، حەلەب و باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کار و خەباتی کۆنگرەی بەڕێوەدەبرد. لە سایەیی کەسێتی نەرم و نیانیەوە کەوتە دڵی ژنانەوە. شۆفێرەکەشی ئەحمەد عەلی لەگەڵیدا شەهید بوو".
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ڕۆڵی شانازیان لە بە ڕێکخستنی ژنان و چۆن لە بەرانبەر زوڵم و زۆرداری سیستەمی بەعس سەری نەوی نەکرد کرا و بەڵێن درا کە خەون و خەیاڵی شاناز و شەهیدان بەدی بهێنرێت.
لە ڕاگەیانداروەکەدا شەهیدانی کۆمەڵکووژی پاریس سارا، ڕۆژبین، ڕوناهی، شەهیدانی تر وەک پاکیزە، فاتمە، سێوە، ئەڤین گۆیی و کەرەم ئەل شەهاب یادکرانەوە.
لە کۆتاییدا تر جەخت لە بەردەوامی تێکۆشانی ڕێگەی ئازاد درا و گوتیان فەلسەفەی ژن، ژیان، ئازادی تێکۆشانی تەواوی ژنانە لەسەرانسەری جیهان بوو بە سیمبول و مردن لە پێش تێکۆشانی ژنان نابێتە بەربەست.