ناوچەی تەل بەراک خرایە سەر کانتۆنی حەسەکە

ناوچەی تەل بەراک لە کانتۆنی قامیشلۆ جیاکرایەوە و خرایە سەر کانتۆنی حەسەکە.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی هەرێمی جەزیرە بە ناوی هاوسەرۆکایەتی کانتۆنی حەسەکە ڕاگەیاندراوێکی نوسراوی بڵاوکردەوە. لە ڕاگەیاندراوەکەدا گوتراوە:

"ناوچەی تەل بەراک و ٤ شارۆچکەی گرێدراوی سەر بە ناوچەکە، ئیتر لەڕووی ئیدارییەوە سەر بە کانتۆنی حەسەکەیە. پێشتر سەر بە کانتۆنی قامیشلۆ بوو".