ناوی بریندارانی بەنداوی تشرین ئاشکرا کرا

ناوی ئەو ٢١ کەسەی لە هێرشی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی دەوڵەتی تورک لە بەنداوی تشرین برینداربوون، ئاشکرا کرا.

سەدان کەس لە شاری کۆبانێی کانتۆنی فورات بەشداری ئێشکگری بەنداوی تشرین بوون. دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هێرشی کردە سەر گەل و ٢١ کەس بریندار بوون.

بریندارەکان گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانەکانی ڕەقە و تەبقە و کۆبانێ.

ناوی بریندارەکان وەهایە:

"مەحمود محمد عەبدی، حسێن ئەحمەد، جوان مەعروف، لەزگین مستەفا، یاسین شوێش، نورشان عەفرین، عومران، هەرەکۆل قامیشلۆ، مونیر، عیماد داود محمد، عەلی کامیل موسلیم، ئەحمەد تەمۆ، مستەفا محەمەد عوسمان، خالید محمد عەبدی، ئیسماعیل حسێن دایان، محمد شاهین، وەلید محمەد حسێن، دەلیل مستەفا ئەحمەد، سەباح خەلیل، هیلال عومەر و ئوسامە خەڵەف عەلی".

بەرخۆدان لە بەنداوی تشرین بە پێداگرییەوە بەردەوامە، گەلی کورد و دۆستەکانیان لە چەندین ناوچەی جیهانەوە ناڕەزایەتی دەردەبڕن بەرامبەر هێرشکردنە سەر خەڵکی سڤیل لە بەنداوی تشرین.