نەتەوە یەکگرتووەکان: ١٠٠ هەزار کەس لە لوبنانەوە بەرەو سوریا ئاوارەبوون
کۆمیساریای باڵای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان، نزیکەی ١٠٠ هەزار کەس بەرەو سوریا ئاوارەبوون.
کۆمیساریای باڵای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان، نزیکەی ١٠٠ هەزار کەس بەرەو سوریا ئاوارەبوون.
کۆمیساریای باڵای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان فیلیپۆ گراند رایگەیاند، بەهۆی هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیلەوە بۆ سەر لۆبنان زیاتر لە ١٠٠ هەزار کەس لەو وڵاتەوە بەرەو سوریا کۆچیان کردووە و ئاوارەبوون و کۆچبەربوون بەردەوامە."
ڕۆژی شەممە، ئاژانسی ڕێکخراوی پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، نزیکەی ٥٠ هەزار کەس بەرەو سوریا ئاوارەبوون. ئەمەش نیشاندەری ئەوەیە کە لە ماوەی دوو ڕۆژدا ژمارەی ئەو کەسانەی لە لوبنانەوە کۆچبەربوون دوو هێندە زیادی کردووە.
هەروەها سەرچاوەکانی UNHCR ڕایانگەیاندووە کە لەسەدا ٨٠ی ئەو کەسانەی پەڕیونەتەوە خەڵکی سوریان کە بە هۆی بارودۆخی شەڕەوە گەڕاونەتەوە وڵاتەکەیان و لەسەدا ٢٠ی هاوڵاتی لوبنانین.
ڕۆژی یەکشەممە، بەرنامەی خۆراکی جیهانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، کە بۆ گەیاندنی یارمەتی بۆ نزیکەی ملیۆنێک لەو کەسانەی کە بەهۆی شەڕەوە زیانیان بەرکەوتووە، دەستیان بە ئۆپەراسیۆنێکی بەپەلە کردووە.
هاوکات لە گەڵ تێکۆچوونی بارودۆخی ناوچەکەوە خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بۆ ئەو کۆچبەرانەی کە دەگەڕێنەوە وڵاتەکەیان بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی سەلامەت نیشتەجێ بکرێن لێژنەیەکی قەیرانی دامەزراندووە.