نوێنەرانی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا لەگەڵ فەرماندەکانی قەسەدە و یەپەژە کۆبوونەوە

بەڕێوەبەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا تۆبیاس تونکل لەگەڵ فەرماندەیی گشتی قەسەدە کۆبووەوە و ڕایگەیاند لەڕێگەی دیالۆگی ناوخۆیی سوریاوە دەتوانرێت بە باشترین شێوە ماف و بەرژەوەندییەکانی کورد بپارێزرێت.

بەڕێوەبەری ڕۆژهەڵاتی خواروو و ناوەڕاست و باکووری ئەفریقای وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا تۆبیاس تونکل لەگەڵ فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) مەزڵوم عەبدی و ئەندامی فەرماندەیی گشتی یەکینەکانی پاراستنی ژن (یەپەژە) ڕۆهیلات عەفرین کۆبووەوە.

تۆبیاس تونکل لە هەژماری خۆی لە میدیای دیجیتاڵ دەربارەی کۆبوونەوەکە گوتی: " لەڕێگەی دیالۆگی ناوخۆیی سوریا لەگەڵ دیمەشق، دەتوانرێت بە باشترین شێوە ماف و بەرژەوەندییەکانی کورد بپارێزرێت.

دەکرێت پرسە گرنگەکان لەڕێگەی پەیوەندیی ڕاستەوخۆی نێوان فەرماندەیی قەسەدە و هەتەشە چارەسەر بکرێن. هەروەها هەوڵە هاوبەشە بەردەوامەکان دژی داعش تاوتوێکران".