نەورۆز لە ٧ ناوەندی کانتۆنی جزیرە پیرۆز دەکرێت
بە ڕاگەیاندراوێک زانیاری درا نەورۆزی ئەمساڵ لە ٧ ناوەندی کانتۆنی جزیرە بە درووشمی "ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەرکردنی کۆمەڵگەی دیموکراتیکە" پیرۆز دەکرێت.
بە ڕاگەیاندراوێک زانیاری درا نەورۆزی ئەمساڵ لە ٧ ناوەندی کانتۆنی جزیرە بە درووشمی "ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەرکردنی کۆمەڵگەی دیموکراتیکە" پیرۆز دەکرێت.
ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی کانتۆنی جزیرە بە ڕاگەیاندراوێک بەرنامەکانی نەورۆزی ئەمساڵی ڕاگەیاند.
ڕاگەیاندراوەکەدا لە چوارڕێیانی عەفرین لە نێوان گەڕەکی عەنتەریە و قدوربەکی شاری قامیشلۆدا بە ئامادەبوونی دانیشتووان، ئەندامانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری، کۆنگرەی ستار، ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، تەڤ-دەم، ئەنجوومەنی بنەماڵەی شەهیدان و پارتە سیاسییەکان درا.
هاوسەرۆکی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری کانتۆنی جزیرە حەسەن شێرۆ بە زمانی کوردی و هاوسەرۆکی ئەنجوومەنی بەڕێوەبەر سەمبەر عەبدوڵا بە زمانی عەرەبی ڕاگەیاندراوەکەیان خوێندەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە نەورۆز لە ٧ ناوەند بە دروشمی "ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەرکردنی کۆمەڵگەی دیموکراتیکە" پیرۆز دەکرێت.
بەرنامەکانی نەورۆز بەمجۆرەیە:
حەسەکە: گۆڕەپانی نەورۆز لە بەنداوی ڕۆژئاوا
قامیشلۆ: گۆڕەپانی نەورۆز لە گوندی حیمۆ
دێرک: گۆڕەپانی چیچەک
تربەسپی: گۆڕەپانی درێچیک
گرکی لەگی: گوندی حەلیق. دانیشتووانی چلاغا، گرکی لەگی و ڕمێڵان بەشدار دەبن.
عامودی: گوندی چاخر بازاڕ
دربەسپی: گوندی چۆڵبستان
ئاهەنگی نەورۆز لە کاتژمێر ١١:٠٠ لە دەست پێ دەکات و لە کاتژمێر ١٥:٠٠دا کۆتایی دێت.
لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری کانتۆنی جزیرەدا گوترا: "بۆ ئەوەی ببینە وەڵامگۆی پڕۆسە مێژووییەکە و بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆ، بەشداری ئاهەنگی نەورۆز دەبین."