نوێژی بەرخۆدەرێک لە بەنداوی تشرین
لە بەنداوی تشرین ٢٠ ڕۆژە بەرخۆدانی ئیشکگری گەل بەردەوامە، لەگەڵ ئێشکگرییەکەدا پیرەمێردێکی بەرخۆدەر سەقاڵی نوێژکردنی خۆیەتی.
لە بەنداوی تشرین ٢٠ ڕۆژە بەرخۆدانی ئیشکگری گەل بەردەوامە، لەگەڵ ئێشکگرییەکەدا پیرەمێردێکی بەرخۆدەر سەقاڵی نوێژکردنی خۆیەتی.
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە پڕوپاگەندەکانی شەڕی تایبەت هەموو کاتێک گەلانی ڕۆژئاوا بە بێباوەڕی ناودەهێنێت و دەیەوێت بەم پڕوپاگەندانەی ڕەوایەتی بدات بە هێرشەکانی. هەڵبەتە دووبارەکردنەوەی هەمان ئامانجی چەتە توندڕەوەکانی داعشە. لە بەرخۆدانی بەنداوی تشرین دیمەنی سەرنجڕاکێشی نوێژکردنی پیرەپیاوێک هەموو پڕوپاگەندانەی دەوڵەتی تورک بە درۆ دەخاتەوە.
'دەوڵەتی تورک بەناوی ئاینەوە تاوان ئەنجام دەدات'
لە دیمەنێکی سەرنجڕاکێشی نوێژکردنی پیرەپیاوێکدا لە بەنداوی تشرین دەرکەوێت کە گەل چۆن لەگەڵ هەڵپەڕکێی ئازادییاندا لە پەرستنەکانیان بەردەوامن. پیرەپیاوێک لە بەنداوی تشرین پاڵتاوەکەی خۆی کردووە بە بەرماڵ و نوێژی لەسەردەکات. بە هەردوو دەستی لە خودای گەورە دەپاڕێتەوە تێکۆشانی حەقی گەل سەربخات و دەوڵەتی تورک تەفروتەنا بکات و کۆتایی بە ستەمەکانی بهنێت و دەڵێت: "ئەوەی دەوڵەتی تورک دەیکات هەموو درۆیە و بە ناوی ئیسلامێتییەوە ئەنجام دەدات. ئێمە لێرەین و لە بەرخۆدانمان بەردەوام دەبین."