ڕۆنیدا عەبدۆ پاش برینداربوونی لە هێرشەکەی دەوڵەتی تورک، شەهیدبوو

ڕۆنیدا عوسمان عەبدۆ (١٨ ساڵ) کە لە هێرشەکەی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە گوندی بەرخ‌بۆتانی کۆبانێ لەگەڵ خێزانەکەی کرانە ئامانج و برینداربوو، ئەمڕۆ شەهیدبوو.

فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک شەوی ١٧ ی ئادار خێزانێکی لەنێوان گوندەکانی بەرخ‌بۆتان و قومجی لە کۆبانێ کردە ئامانج، لە ئەنجامدا ٩ ئەندامی خێزانەکە لەنێویاندا دایک و باوک و منداڵەکانیان شەهیدبوون، ٢ ئەندامی خێزانەکەش برینداربوون.

ڕۆنیدا عوسمان عەبدۆ (١٨ ساڵ) کە لە هێرشەکەدا بە سەختی برینداربوو، ئەمڕۆ شەهیدبوو.