پاش ٤ مانگ، ڕێگەی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیە کرایەوە
ڕێگەی هاتن و چوونی گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیە پاش ٤ مانگ جارێکی تر، کرایەوە. بازگەکان بۆ پشکنینی هاوبەش کرایەوە.
ڕێگەی هاتن و چوونی گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیە پاش ٤ مانگ جارێکی تر، کرایەوە. بازگەکان بۆ پشکنینی هاوبەش کرایەوە.
لە ١ ی نیسان، لەنێوان ئەنجوومەنی گشتی گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیە و نوێنەرانی حکومەتی دیمەشق، ڕێککەوتنێکی ١٤ خاڵی واژۆکرا. بۆ جێبەجێکردنی خاڵی ٥ هەمینی ڕێککەوتنەکە، ئەمڕۆ هەردوولا دەستیان کرد بە لابردنی بەربەستی نێو شەقامەکان لە هەردوو گەڕەکەکەی حەلەب. بەمەش پاش ٤ مانگ، ڕێگەی هاتوچۆی نێوان ئەشرەفیە و شێخ مەقسوود کرایەوە.
بە هاوکاری نێوان شارەوانی گەلی گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیە و شارەوانی حەلەب، بەربەستە خۆڵییەکان لابران. بازگەکانی دەوروبەری هەردوو گەڕەکەکەش گۆڕان بۆ خاڵی ئەمنی هاوبەش لەنێوان هیزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و دامەزراوەی 'ئاسایشی گشتی'. لە دەوروبەری هەردوو گەڕەکەکە ٧ خاڵی ئەمنی سەرەکی هەن.
بەرپرسی هێزەکانی ئاسایشی گشتی و نوێنەری دیمەشق بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکە، سوراقە عەموری لەم بارەیەوە بۆ ئاژانسی هەواڵی هاوار (ANHA) قسەی کرد و ڕایگەیاند ئازادکردنی زیندانییەکان لەلایەن هەردوو لاوە بەردەوام دەبێت، هەڵگرتنی بەربەستە ئەمنییەکان و بەڕێوەبردنی بازگەکان، هەنگاوێکی گرنگە. دامەزراوە ئەمنییە هاوبەشەکان دەبنە قەڵغان و خەڵکی مەدەنی لە هێرش و هەڕەشەکان دەپارێزن.