بە دیمەن

پێشانگای تابلۆ بۆ گەنجانی نەخۆش کرایەوە

گرووپی وێنەکێشانی ئۆرکیدی قامیشیلۆ پێشەنگایەتی کردەوە و ڕایگەیاند هەموو داهاتێکی پێشانگاکە بۆ گەنجانی توشبووی تالاسیما و شێرپەنجە و مناڵانی شەهید تەرخان دەکرێت.

گرووپی وێنەکێشانی ئۆرکید لە هۆڵی نوبەلای شاری قامیشلۆ بە ناونیشانی "چیرۆکی سەرکەوتن" پێشەنگایەکی تابلۆی کردەوە. هونەرمەند و ڕۆشنبیر و هاوڵاتیان و گەنجان بەشداربوون.

لە پێشانگەکەدا ١٣٠ تابلۆ دەربارەی سرووشت و ژن پیشاندران کە بەدەستی ١٠٠ وێنەکێش درووستکراون. سینڤزیۆنێک دەربارەی کار و خەباتی ساڵێکی گرووپی ئۆرکید پیشاندرا. پاشان لە دامەزرێنەرانی گرووپەکە، سەمیر کالێ و هاوسەرۆکی دەستەی کەلتووری کانتۆنی جەزیرە فریال چۆلی قسەیان کرد.

هەروەها ڕاگەیاندرا هەموو داهاتێکی پێشانگاکە بۆ گەنجانی توشبووی تالاسیما و شێرپەنجە و مناڵانی شەهید تەرخان دەکرێت، پاشان سەمیر کالێ خەڵاتی بەخشییە سێ فێرخوازی گرووپەکە.

پاشان دەرگای پێشانگا کرایەوە و گەل بە کەیفخۆشییەوە سەیری تابلۆکانیان کرد.