پشتیوانی گەل بۆ شەڕڤانانی قەسەدە
لە کۆبانێ لە کاتێکدا کە شەڕڤانانی قەسەدە و یەپەژە لە دژی هەموو هێرشەکاندا بەرخۆدانێکی مەزن نیشان دەدەن، دانیشتوانی شار، بە پێی توانای خۆیان پشتیوانیان دەکەن.
لە کۆبانێ لە کاتێکدا کە شەڕڤانانی قەسەدە و یەپەژە لە دژی هەموو هێرشەکاندا بەرخۆدانێکی مەزن نیشان دەدەن، دانیشتوانی شار، بە پێی توانای خۆیان پشتیوانیان دەکەن.
بەرخۆدانی شەڕڤانانی یەپەژە و قەسەدە کە لە بەرەکانی تشرین و قەرەقۆزاق، کاریگەری زۆری لەسەر گەلی هەرێمەکە داناوە، بۆیە هاووڵاتیان بەپێی توانیای خۆیان بەشداری سەفەربەری دەبن. ئەوانەی دەتوانن چەک هەڵبگرن و لە بەرەکانی بەرگرییدا جێ دەگرن. هەندێکیان هاوکاری دەکەن.
لە شاری کۆبانێ گروپی گەڕەکەکان خواردن ئامادە دەکەن و پشتیوانی شەڕڤانان دەکەن. لە دەستپێکی بەرخۆدانی تشرین و قەرەقوزاق لە (٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤) هەر ڕۆژێک گروپێک خواردن ئامادە دەکات و دەیدەن بە شەڕڤانان. نزیکەی ٢٥ بنەماڵەی ئەندامانی گروپی شەهید فیراس خواردنیان ئامادەکرد و بەسەر شەڕڤاناندا دابەشیان کرد.
پشتیوانی گەل بۆ شەڕڤانان بەردەوامە.