ڕێپێوانی درێژی گەنجان لە کۆبانێ

ڕێکخراوی گەنجانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بۆ شەرمەزارکردنی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی، ڕێپێوانی درێژی دەستپێکرد.

بۆ شەرمەزارکردنی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی ١٥ی شوباتی ١٩٩٩ کە لە دژی ڕێبەر ئاپۆ ئەنجامدرا. ئەمڕۆ بزووتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕی سووریا و یەکێتی ژنانی گەنج ڕێپێوانی درێژییان دەستپێکرد.

ڕێپێوانەکە لە باڵەخانەی ئەنجوومەنی گەلی گوندی تاشلوکەی ڕۆژهەڵاتی باکووری کۆبانێ بە درووشمی "بە روحی گەنجانەوە ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ و چارەسەری بۆ پرسی کورد مسۆگەر دەکەین" دەستپێکرا. لە ڕێپێوانەکەدا وێنەی ڕێبەر ئاپۆ بەرزکرانەوە و بە بەردەوامی درووشمەکانی "بژی سەرۆک ئاپۆ"، "بژی بەرخۆدانی قەسەدە" گوترانەوە.

پیش دەستپێکردنی ڕێپێوانەکە، خولەکێک ڕێز تەرخانکرا بۆ یادی شەهیدانی ڕێگەی ئازادی، دواتر ئەندامی بزووتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ، موراد ئەلەم قسەیکرد و دوای شەرمەزارکردنی پیلانگێڕی نێونەتەوەی گوتی: "لە کەسێتی ڕێبەر ئاپۆدا پیلانگێڕی نێونەتەوەیی لە دژی گەلانی ئازادیخواز ئەنجام درا. وەک گەلانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ئازادییمان لە ئازادی ڕێبەر ئاپۆدا دەبینینەوە."

موراد ئەلەم جەختی لە تێکۆشانی گەنجان کردەوە تا مسۆگەرکردنی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ.

ڕێپێوانی درێژ دوو ڕۆژ دەخایەنێت و ئەمڕۆ ڕێپێوانەکە تا گودنی هەلینجە بەردەوام بوو.

سبەی لە دووەم ڕۆژی ڕێپێوانەکەدا لە کاتژمێر ١١:٠٠دا ڕێپێوانی گەنجان تێکەڵی ڕێپێوانی کۆبانێ دەبێت کە لە گۆڕەپانی ژنی ئازاددا دەستپێدەکات.