چالاکی شەرمەزاکردنی پیلانگێڕی ١٥ی شوبات
لە چەندین شار و هەرێمی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بە مەبەستی شەرمەزارکردنی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی، چالاکی و ڕێپێوانی بەرفروان ئەنجام درا.
لە چەندین شار و هەرێمی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بە مەبەستی شەرمەزارکردنی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی، چالاکی و ڕێپێوانی بەرفروان ئەنجام درا.
بە پێشەنگایەیتی کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا، بە بەشداری هەزاران ژن لە ڕەقە، بە خواستی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ و شەرمەزارکردنی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی ١٥ی شوباتی ١٩٩٩ی دژ بە ڕێبەر ئاپۆ، ڕێپێوانێکی جەماوەرییان ئەنجامدا.
ڕێپێوانەکە لە چوارڕێیانی پانۆرامانی ناوەندی شاری ڕەقەوە دەستیپێکرد، ڕێپێوانەکە بە وتنەوەی درووشمی شەرمەزارکردنی پیلانگێڕی بە جەماوەری بە کۆڵانی شارەکەدا بەردەوام بوو، تا گەیشتن بە گۆڕەپانی ژنان. لەوێ ڕێپێوانەکە گۆڕدرا بۆ گردبوونەوەیەکی گەورە.
لە گردبوونەوەکەدا خولەکێک ڕێزلێنان بۆ شەهیدان تەرخان کرا، دواتر وتەبێژی کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا، خود ئەل عیسا قسەیکرد و لە قسەکانییدا جەختیکردەوە لەوەی وەک ژنان لە سایەیی فکر و فەلسەفەیی ڕێبەر ئاپۆ هۆشیار بوونەوەتەوە و ئاوا بەردوام بوو: "بانگەوازی لە هەمووان دەکەین، خاوەنداری لە خواستی کۆتایهێنان بە گۆشەگیری سەر ڕێبەر ئاپۆ بکەن."
لە بەردەمییدا خودا سەرنجی خستەسەر بەرخۆدانی شەڕڤانان لە دژی هێرشە داگیرکارییەکان و گوتی: "بەرخۆدانی تشرین بەرخۆدانێکی مێژوویە. گەلانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە پێناو پاراستی وڵات و ژیانیاندا گیانی خۆیان فیدا دەکەن. بەنداوی تشرین بووە بە سیمبوڵی بەرخۆدان."
گربوونەوەکە بە نمایشی چالاکی کۆمەڵەی هیلالی زێڕێن کۆتای هات.
بەردەوامی چالاکی شەرمەزارکردنی پیلانگێڕی:
کانتۆنی جزیرە
هەر لە بەردوامی چالاکی شەرمەزارکردنی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی ١٥ی شوباتدا، لە کانتۆنی جزیرە؛ لە شارەکانی تل حەمس، دێرک، عامودا، ڕمێلان، تل کۆچەر و چلاخا کۆبوونەوە و چالاکی ئەنجام درا.
کانتۆنی حەسەکە
هەرەوەها لە شاری حەسەکە و هۆلی کانتۆنی حەسەکە بۆ شەرمەزارکردنی پیلانگێڕی ١٥ی شوبات سیمینار و چالاکی ئەنجامدرا.
لە چالاکییەکاندا جەخت لە درێژەدان بە بەرخۆدان کرایەوە تا مسۆگەرکردنی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ و تێکشاندنی سیستەمی قڕکەر و ئەشکەنجەی ئیمراڵی.