'پێویستە گەلەکەمان دژی بڕیاری گۆشەگیرکردنی ڕێبەر ئاپۆ ڕاپەڕێت'

ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدانی کانتۆنی فورات بڕیاری قەدەغەکردنی دیداری پارێزەران بۆ ماوەی ٦ مانگی دیکە لەگەڵ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان شەرمەزار کرد.

سزای ٦ مانگی دیکەی قەدەغەکردنی دیدار لەگەڵ پارێزەران بەسەر ڕێبەر ئاپۆدا سەپێندرا، بەو پێیەی ماوەی ٣ ساڵە هیچ زانیارییەک لە سەر ڕێبەری گەلی کورد نادرێت. هاوڵاتیان بەرامبەر بەم سزایە نیگەرانن و ئەم کردەوە شەرمەزار دەکەن. هەروەها مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدانی کانتۆنی فورات بەم بۆنەوە لە بەردەم مەجلیس بەیاننامەیەکی لەلایەن ڕۆناهی ئەحمەدەوە خوێندەوە.

ناوەڕۆکی بەیاننامەی ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدان وەهایە:

"لەماوەی ٣ ساڵی ڕابردوودا ڕێگە نە بە پارێزەران و نە بنەماڵەی ڕێبەر ئاپۆ دراوە کە لە گەڵی دیدار ئەنجام بدەن، ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ماوەی ٢٦ساڵە لە زیندانی ئیمرالی بە بارمتە گیراوە، دەوڵەتی داگیرکەری تورک تا دێت کردەوەکانی بۆ لەناوبردنی بیروڕا و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ زیاتر دەکات. بەڵام تێکۆشان و بەرخۆدانی ڕێبەر ئاپۆ لە زینداندا ئیرادەی گەلی کورد بەهێز دەکات و گەلانی هەرێمەکە و هەموو سیاسەتمەدارە کوردەکان گرێدراوی فکر و فەلسەفەی رێبەر ئاپۆ خاوەنداری لێدەکەن بۆیە فاشیزمی تورک مافەکانیان پێشێل دەکات و سزای قورسیان بەسەردا دەسەپێنێت.

پێویستە هەموو کەسێکی ئاشتیخواز، ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لە بەرامبەر کردەوە نایاساییەکانی دەوڵەتی تورک بێدەنگ نەبن و کاردانەوەی خۆیان نیشان بدەن. چونکە ئەم کارانە پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤە. بۆیە نابێت کەس مافی گەلانی ئاشتیخواز پێشێل بکات.