'پێویستە هەموو ڕۆژێک زمانمان لە داگیرکاری و لەناوچوون بپارێزین'

هاوسەرۆکی کۆڵێژی وێژەی زانکۆی کۆبانێ عەگید ناسرۆ باسی لە گرنگی پاراستنی زمانی کوردی کرد و وتی: "هەموو ڕۆژێک جەژنی زمانی کوردییە."

هاوسەرۆکی کۆڵێژی وێژەی زانکۆی کۆبانێ عەگید ناسرۆ بە بۆنەی ١٥ی گوڵان ڕۆژی زمانی کوردی بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەیکرد و ئاماژەی بەوەدا بە پێی لێکۆڵنەوەکان ئاستی دەوڵەمەندی زمانی کوردی لە پلەی هەشتەمدایە لە ڕیزبەندی دەوڵەمەندی زمانە جیهانیەکاندا.

ناسرۆ ئاماژەی بەوەدا کە ١٥ی گوڵان ڕوپەڕێکی کراوەی نوێیە و وتی: "زمانی کوردی لە سایەیی میر جەلادەت بەدرخانەوە چارەنووسی خۆی گۆڕی. وێڕای هەموو قەدەغەکردنەکان، زمانی کوردی توانی پارێزگاری لە خۆی بکات. زمانی کوردی لە سەردەمی نیولۆتیکدا بوونی خۆی پیشانداوە، بۆیە کاتێک لە مێژوو دەڕوانین دەبینین زمانی کوردی بە چەندین سەختییدا تێپەڕییوە."

'هەموو ڕۆژێک جەژنی زمانی کوردییە'

عەگید ناسرۆ لە بەردەوامی قسەکانید سەرنجی خستەسەر گوشارەکانی سەر زمانی کوردی وتی: "لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا کە هەمیشە لەم جوگرافیایەدا شەڕ و ئاڵۆزی بوونی هەبوو، ئەمەش کاریگەرییەکی گەورەی لەسەر زمانی کوردی داناوە. خەتکاران و دڵسۆزانی زمانی کوردی وەک میر جەلادەت عەلی بەدرخان، بە بەکارهێنانی پیتی لاتینی خواستیان ڕوپەڕێکی نوێ بۆ لێکۆڵەران لە زمانی کوردی بکەنەوە. بۆیە زمانی کوردی زمانێکی دەوڵەمەندە و هەموو ڕۆژێک جەژنی زمانی کوردییە. پێویستە زمانەکەمان لە داگیرکاری و لەناچوون بپارێزین. بۆیە لە ئێستادا بە هەزاران فێرخوازی زمانی کوردی بۆ پێشخستنی زمانی کوردی لە تێکۆشاندایە. بە دەستپێکردنی شۆڕشی ڕۆژئاوا زمانی کوردی گۆڕا بۆ ئاستێکی نوێ و کارەکان بۆ پاراستن و گەشەدانی زمان هەتابێت بەرفراوانتر دەبێت. وێڕای ئەوەی لە زانکۆ و قوتابخانەکەندا زمانی کوردی بەکاردهێنرێت. لەسەر ئاستی خوێندنی ماستەر و لێکۆڵینەوەی زمانەوانیدا بەکاردەهێنرێت."

'شۆڕشی ڕۆژئاوا شۆڕشی زمانە'

لە کۆتایدا ناسرۆ لە ئاستی بەرزدا کادری نوێی زمانەوانی پەرەوەردە دەکرێن و بۆ ڵێکۆڵینەوەی بەرفراوان لە خەباتی زمانەوانیدان و وتی: "شۆرشی ڕۆژئاوا بۆ گەشەکردنی زمانی کوردی زۆر گرنگبوو. بە زمانی کوردییەوە خۆی بە جیهان ناساند، بۆیە شۆڕشی ڕۆژئاوا تەنها شۆڕشی ژن و گەنجان نیە، بەڵکو شۆڕشی زمانی کوردیشە. بۆیە بە بەکارهێنانی زمانی کوردی لەم شۆڕشەدا، هەموو هەوڵێکی لە ناوبردنی زمانی کوردی بەتاڵ دەکەینەوە. ئەم ڕۆژە پیرۆزە لە هەموو خەمخۆرانی زمانی کوردی و کورد زمانێک پیرۆزدەکەین. لە سایەیی شۆڕشی ڕۆژئاواوە هیچ کەسێک ناتوانێت لەبەرامبەر زمانی کوردیدا بوەستێتەوە و زمانی کوردی قەدەغەبکات."