لە ئێوارەی ٢٣ی تشرینی یەکەمەوە دەوڵەتی داگیرکەری تورک هێرشێکی بەرفراوانی بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دەستپێکردووە و بەدەیان هاوڵاتی مەدەنی شەهید و بەدەیان کەسی دیکەش برینداربوون. هەروەها بەدەیان سەنتەری خزمەتگوزاری کۆمەڵایەتی و ژێرخانی ئابووری ناوچەکە کرانە ئامانج. یەکێک لەو ناوچانەی کە زیانێکی گەورەی بەرکەوت و تیایدا ژمارەیەکی زۆر هاوڵاتی مەدەنی شەهید بوون، کانتۆنی شەهبا- عەفرین بوو.
حەسەن حەسەن، هاوسەرۆکی ئەنجوومەنی کەمپی سەردەم لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات ڕایگەیاند؛ دوای داگیرکردنی عەفرین و کۆچکردنی گەل بۆ هەرێمی شەهبا، دەوڵەتی داگیرکەری تورک ڕۆژانە بەبەردەوام هێرش دەکاتە سەر هاوڵاتیانی مەدەنی و وتی: "بەتایبەت لە ٢٣ی تشرینی یەکەمەوە هێرشێکی بەرفراوانی ئەنجامدا."
حەسەن حەسەن ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە هەمووان دژی ئەم هێرشانە هەڵوێستی خۆیان نیشان بدەن و وتی: "٧ ساڵ بەسەر داگیرکردنی عەفرین و کۆچکردنی گەل بۆ هەرێمی شەهبا تێدەپەڕێت، لەم ماوەیەدا گەلی عەفرین بەرگەی هەموو جۆرە هێرشێکیان گرت و لە سەختترین بارودۆخدا بە هیوای گەڕانەوەیان بۆ زێدی خۆیان بەرخۆدانیان کردووە. لە ئەنجامی هێرشەکانی ئەم دواییەی دەوڵەتی تورک بۆ سەر کەمپی سەردەم ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتیانی مەدەنی شەهید بوون و وتی: "دەوڵەتی تورک بەهەموو شێوەیەک هێرش دەکاتە سەر ناوچەکە و تاوانی شەڕ ئەنجام دەدات، پێویستە هەمووان دژی ئەم هێرشانە هەڵوێستی خۆیان نیشان بدەن."
هەروەها فازیلە محەمەد دانیشتووی کەمپی سەردەم و ئەکرەم بەکری دانیشتووی گوندی تل قەرە سەبارەت بە هێرشەکان ئاماژەیان بەوەشکرد؛ هیچ هێرشێک بەرخۆدانیان ڕاناگرێت دەوڵەتی تورک بەساڵانە هێرشی کۆمەڵکوژیی دژی گەلی کورد ئەنجام دەدات. ئەمڕۆ له بەرچاوی هەموو جیهانەوە درێژە بە هێرش و کۆمەڵکوژییەکانی دەدات و کەس دەنگی ناکات، دەبێت هەمووان ئەوە بزانین کە ئێمە وەک گەلی کورد بەرەنگاری ئەو هێرشانە دەبینەوە و خاوەنداری لە ڕۆڵە قارەمانەکانمان دەکەین و دەوڵەتی تورک لە کۆتاییدا لە بەرامبەر بەرخۆدانی بەشکۆی گەلەکەماندا تێکدەشکێت، بەڵام گەلەکەمان پێویستە یەکڕیزی خۆی بەهێزتر بکەن سەرکەوتنمان مسۆگەرە."