قەسەدە: ٣ چەتە کوژران، ئۆمبیلێکی سەربازیش تێکشکێندرا
قەسەدە ڕایگەیاند لە شەڕ و بەرخۆدانیان لە دژی سوپاتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانییدا، ٣ چەتە کوژراون و ئۆتۆمبیلێکی سەربازی چەتەکانیش تێکشکێندراوە.
قەسەدە ڕایگەیاند لە شەڕ و بەرخۆدانیان لە دژی سوپاتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانییدا، ٣ چەتە کوژراون و ئۆتۆمبیلێکی سەربازی چەتەکانیش تێکشکێندراوە.
ناوەندنی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک (قەسەدە) دەربارەی شەڕ بەرخۆدانەکانیان لەدژی سووپای تورک و چەتەکانی SNA ئەم زانیاریانەی بڵاوکردەوە:
قەسەدە بڵاوی كردەوە، لە وەڵامی ڕەوای خۆمان دژ بە دەوڵەتی داگیركەری تورك و چەتەكانی كە خەڵكی مەدەنی دەكەنە ئامانج، دوێنێ هێزەكانمان زنجیرەیەك ئۆپەراسیۆنیان لە ڕۆژهەڵاتی مەنبەج و تەل تەمر ئەنجامدا، بەهۆیەوە سێ چەتە كوژران و حەوتی دیكە بریندار بوون.
لە ڕاگەیاندراوەكەدا هاتووە، لەچوارچێوەی وەڵامی ڕەوای خۆمان دژ بە دەوڵەتی داگیركەری تورك و چەتەكانی كە خەڵكی مەدەنی دەكەنە ئامانج، دوێنێ هێزەكانمان لە گوندی قاسمیە لە باكووری شارۆچكەی تەل تەمر ئۆپەراسیۆنێكی دژی بنكە چەتەكان ئەنجامدا و تیایدا دوو چەتە كوژران و ئۆتۆمبێلێكی سەربازیش تێكشكێندرا.
هەروەها یەكینەكانی پاراستنی ژنان (یەپەژە) ئۆپەراسیۆنێكی دیكەیان ئەنجامدا، خاڵێكی چەتەكانیان كردە ئامانج، لەوێدا كوژرانی چەتەیەك پشتڕاستكرایەوە.
لە میحوەری قەرا قۆزاك و لە گوندی “حشرییە” هێزەكانمان دوو ئۆپەراسیۆنیان ئەنجامدا، كە بنكە داگیركەرەكانی توركیان كردە ئامانج، لە ئەنجامدا حەوت چەتە برینداربوون.
دواتر فڕۆكە جەنگییەكانی دەوڵەتی داگیركەری تورك هێرشیان بۆ سەر گوندەكانی تینە و شاسەك دەستپێكرد و زیانی ماددییان بە هاوڵاتیان گەیاند، هەروەها دەوڵەتی تورك بە تۆپ و تانك و مووشەك و گولە هاوەن بەبێ جیاوازی گوندەكانی “تینح، جەعدە، بیر حەسو، غەساق، دیكان و مەلها” و هەروەها هەردوو گردی “سەیفی” و “قەرا قۆزاك” و شارۆچكەی “سارین”ی بۆردوومان كرد، تەنیا زیانی ماددی هەبوو.
ئاماژە بەوەشكراوە، بە درێژایی شەوی شەممە و یەكشەممە دەوڵەتی داگیركەری تورك بۆردوومانی دەوروبەری بەنداوی تشرینی كرد، بەیانی دوێنێ ڕاستەوخۆ بەنداوەكەی كرایە ئامانج، كە درز زۆری لە بلۆكە كۆنكرێتییەكەیدا درووستكردووە و لەوانەیە ببێتە هۆی كارەسات، كە دەرئەنجامەكانیش لە ئەستۆی دەوڵەتی داگیركەری تورك دەبێت.
كاتژمێر (٠٣:٠٠)ی پاشنیوەڕۆ دوێنێ، دەوڵەتی داگیركەری تورك بە فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانێكی خۆكوژی هێرشی كردە سەر گردی “كۆبەرلیك”، لە ڕۆژئاوای تەل ئەبیەز و هێرشەكە هیچ زیانێكی لێنەكەوتەوە.
كاتژمێر (٠٣:٤٩)ی پاشنیوەڕۆی دوێنێ، دەوڵەتی داگیركەری تورك لە بنكەكانی خۆیەوە گوندی “حشریە” و “تورمان”ی لە ڕۆژئاوای شاری كۆبانی بە تۆپ كردە ئامانج.