بە دیمەن

قەسەدە: چوار فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان خرانە خوارەوە

ناوەندنی ڕاگەیاندی قەسەدە ڕایگەیاند لە ئەنجامی بەرخۆدانی هێزەکانیان دژ بە هێرشە داگیرکارییەکان چوار درۆنی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی خراونەتە خوارەوە.

ناوەندی ڕاگەیاندی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک (قەسەدە) پەیوەستە بە هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک و چەتاکانی، وە گورزی بەرپەرچدانەوەی ڕەوای هێزەکانیان، زیانێکی زۆر بەر داگیرکەران کەوتووە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "دوێنێ دەوڵەتی داگیركەری تورك و چەتەكانیان  بە فڕۆكەی جەنگی و فڕۆكەی بێفڕۆكەوان بەردەوام بوون لە هێرشكردنە سەر بەنداوی تشرین و پردی قەرەقۆزاق، هەروەها هێزەكانمان توانیان چوار فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی دەوڵەتی تورك بخەنە خوارەوە.

لە ڕاگەیاندراوەكەدا ئاماژە بە بەردەوامی هێرشە داگیرکارییەکان کراوە و هاتوو: "دوێنێ دەوڵەتی داگیركەری تورك بە فڕۆكەی جەنگی گوندەكانی سنووری بەنداوی تیشرین و دەوروبەری كردە ئامانج و ژمارەیەك هێرشی بۆ سەر خانووی كرێكارانی بەنداوەكە دەستپێكرد، هەروەها هێرشی كردە سەر گوندی ڕەمدا. داگیركەران بە زیاتر لە ١١ فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی خۆكوژ هێرشێكی بەرفراوانیان دەستپێكرد، شەڕڤانانمان توانیان چوار فڕۆكەیان لە نزیك بەنداوی تشرین بخەنە خوارەوە."

وەڵامدانەوەکانی یەکینەکانی شەهید هاروون

لە بەردەوامییدا هاتووە: "هەر دوێنێ چەتەكان هێرشیان كردە سەر خاڵەكانی هێزەكانمان، بەڵام شەڕڤانانمان ڕووبەڕوویان بوونەوە و شەڕ و پێكدادان ڕوویدا، كە بووە هۆی كوژران و برینداربوونی ژمارەیەك چەتە، بەڵام ژمارەیان دیار نییە، یەکینەکانی شەهید هاروونیش بەشدارییان لە پووچەڵكردنەوەی هێرشی چەتەكان كرد، توانیان ئۆتۆمبێلێكی سەربازی باركراو بە مووشەك بۆ بەكرێگیراوەكان لەناوببەن."

بەردەوامی هێرشی سەر گوندەکان

لە بەردەوامییدا دەڵێت: "لە میحوەری دێرحەفەر، فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكانی دەوڵەتی داگیركەری تورك خاڵێكی هێزەكانمانیان كردە ئامانج، تەنیا زیانی ماددی لێكەوتەوە.

لە بەرەی قەراقۆزاق فڕۆكە جەنگییەكانی دەوڵەتی تورك چەند هێرشێكیان بۆ سەر گوندی “غەساق، تینح، جەعدە، بیر حەسو، دیكان و سەنا دەستپێكرد، بەهۆیەوە زیانی ماددی بە موڵك و ماڵی دانیشتووانەكە گەیشت.

 چەتەكانی دەوڵەتی تورك سوودیان لە بۆردومانی ئاسمانی و زەمینی وەرگرت، دواتر دەستیان بە هێرش كردنە سەر خاڵەكانی هێزەكانمان كرد، بەڵام شەڕڤانانمان هێرشەكەیان پووچەڵكردەوە، دوای ئەوەی شەڕ و پێكدادان ڕوویدا، بەهۆیەوە لەنێو ڕیزەكانی چەتەكاندا چەندین كەس كوژران و بریندار بوون.

لە کۆتاییدا هاتووە: "لە بەرەی عەین عیسا؛ دەوڵەتی داگیركەری تورك و چەتەكانی بە چەكی قورس گوندەكانی شارۆچكەكەیان كردە ئامانج، هەروەها بە فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی خۆكوژی كۆمپانیای چیمەنتۆیان لە “جەلەبیە” بۆردومان كرد، زیانێكی زۆریان بۆ كۆمپانیاكە گەیاند.

دوێنێ بەبەردەوامی سوڕانەوەی فڕۆکەی جەنگی و بێفڕۆکەوان بە ئاسمانی کۆبانێ و گوندەکانییدا لە ئارادا بووە."