قەسەدە دەستگیرکردنی ٢ داعشی ڕاگەیاند
هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) دەستگیکردنی ٢ چەتەی داعشیان لە شارۆچکەی سفیانی شەداد ڕاگەیاند.
هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) دەستگیکردنی ٢ چەتەی داعشیان لە شارۆچکەی سفیانی شەداد ڕاگەیاند.
ناوەندی ڕاگەیاندانی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) لە ڕاگەیاندراوێکدا ڕایگەیاند تیمەکانی ئۆپراسیۆنی سەربازی بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە شارۆچکەی سفیانی سەربە شاری شەدادێ لە باشووری ڕۆژهەڵاتی حەسەکە چالاکیەکیان ئەنجام داوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەی قەسەدەدا هاتووە: "شانەیەکی داعش کە چەندین کاری تیرۆرستییان لە هەرێمەکە ئەنجام داوە، هەڵوەشاندووەتەوە، دوو چەتەی داعش بە ناوەکانی عیسا محمەد حەساس (ئەبوو حەمزە) و عەبدوڵا محەمەد حەساس (ئەبوو عومەر) دەستگیرکران."
هەرەوەها لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بە دەستبەسەرداگرتنی بڕێکی زۆر لە تەقەمەنی و چەک کراوە.