قەسەدە دیمەنی تێکشکاندنی بەیرەقداری بڵاوکردەوە
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی قەسەدە دیمەنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بەیرەقداری(TB2)ی بڵاوکردەوە کە لە نزیک پردی قەرەقۆزاق لە باشووری کۆبانێ بەدەستی شەڕڤانان خرایە خوارەوە.
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی قەسەدە دیمەنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بەیرەقداری(TB2)ی بڵاوکردەوە کە لە نزیک پردی قەرەقۆزاق لە باشووری کۆبانێ بەدەستی شەڕڤانان خرایە خوارەوە.
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک دیمەنی خستنەخوارەوەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بەیرەقداری (TB2)ی بڵاوکردەوە و لەوبارەیەوە بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە: "ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانەی کە دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا لە ساڵانی ڕابردوودا لە دژی گەلەکەمان و هێزەکانمان کۆمەڵکوژی پێی ئەنجامدەدات و ئامرازێکی سەرەکییە لە هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکدا، دەبنە ئامانجی هێزەکانمان. ئێمە ئەو فڕۆکانە بە هەموو شێوەیەک و بەپێی ئەو دەرفەتانەی کە هێزەکانمان پەرەیان پێداوە تێکدەشکێنین."