قەسەدە: هێرشە داگیرکارییەکان لە زیاتر بوون
قەسەدە ڕایگەیاند هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی لەسەر بەنداوی تشرین و پردی قەرەقۆزاق زیادییان کردووە.
قەسەدە ڕایگەیاند هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی لەسەر بەنداوی تشرین و پردی قەرەقۆزاق زیادییان کردووە.
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریایی دیموکراتیک – قەسەدە ئامارەی ٢٤ کاتژمێری هێرشە داگیرکارییەکانی بڵاوکردەوە.
ڕاگەیاندراوەکەی قەسەدە بەم شێوەیە:
"دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی هێرشە داگیرکارییە دڕندانەکانیان لەسەر هەرێمەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا زیاتر کردووە. دوێنی (دوو شەممە) لەسەر گوندەوارەکانی شاری سرین کۆمەڵکوژی ئەنجام دا و لە ئەنجامدا سێ منداڵ بوون بە قوربانی (شەهیدێک و دوو بریندار)
بەرەی قەرەقۆزاق؛ دوێنی (دوو شەممە) دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە گوندنی جەرافی شارۆچکەی سرینی باشووری کۆبانێ کۆمەڵکوژی ئەنجام دا. فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان بۆردوومانی ماڵی گوند نشینێکی کرد. لە ئەنجامی بۆردوومانەکەدا منداڵێک شەهید بوو، وە دوو منداڵی دیکەش بریندار بوون. دەوڵەتی تورکی داگیرکەر هێرشەکانی لەسەر گوندەکانی تینا، جادا، بیر حسۆ، خەسەق، دیکان، مەلحە، سینا، گردەکانی سێڤێ و قەرەقۆزاق بە تۆپهاوێژ، تانک، موشەک و هاوەن بە زیاتر لە ٧٠ تۆپ تۆپباران کرد. زیانێکی ماددی زۆر لە ئەنجامی تۆپبارانەکان کەوتووەتەوە. هەروەها فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی داگیرکەران ڕۆژئاوای قەرەقۆزاقی بۆردوومان کرد و زیانێکی ماددی زۆری لێ کەوتەوە.
بەرەی بەنداوی تشرین؛ دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی شەوی دوو شەممە گوندەوارەکانی باشوور و باکووری بەنداوەکەیان تۆپباران کرد. بەهۆی تۆپبارانەکەوە چەندین ماڵ سوتان. فڕۆکەی جەنگی لە دەوربەری بەنداوەکەش چەند هێرشێکی ئەنجام دا. لە کاتەکانی نیوەڕۆدا سوپای داگیرکەر و چەتەکانی بە تۆپهاوێژی قورس و فرۆکە بینای کرێکارانی بەنداوەکە و هەرێمەکانی دیکە گوندەوارانی بەنداوەکەیان بە ئامانج گرت. لە ئەنجامدا زیانی ماددی دروست بوو.
لە تەواوی ڕۆژەکەدا فڕۆکەی جەنگی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە ئاسمانی کۆبانێ، عەین عیسا و گوندەوارانی دەسوڕانەوە."