ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی قەسەدە سەبارەت بە هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی بۆ سەر ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە.
لە بەیاننامەکەدا ئەم زانیاریانەی خوارەوە راگەیەندراوە؛
"دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی هێرشیان کردە سەر گوندەکانی دەوروبەری بەنداوی تشرین و قەرەقۆزاق."
لەبەرەی بەنداوی تشرین؛ ڕۆژی سێشەممە سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی ناوچەی دەوروبەری بەنداوەکە و گوندەکانی باشووری ڕۆژهەڵاتی منبجیان بە تۆپی قورس تۆپباران کرد و زیانی ماددی بەرفراوانیان پێکهێنا. هاوکات فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە ئاسمانی هەرێمەکەوە بەردەوامە لە کاری سیخوڕی.
دوێنێ کاتژمێر ١٢:٣٠ چەتەکان لەدژی خاڵە سەربازییەکانمان هێرشیان ئەنجامدا و هێزەکانمان و شەڕڤانانی یەپەژە بەتووندی بەرپەرچیان دایەوە، لە ئەنجامدا چەتەکان کوژراو و برینداربوونی زۆریان لێکەوتەوە، بەڵام ژمارەیان نەزانراوە. شەڕڤانانمان لە سێ قۆڵەوە کەوتنە شوێن چەتەکان هەتا گەیشتنە شوێنە سەربازییەکانیان و بە تەواوی حەشارگەکانیان هەڵوەشاندەوە و هەموو چەتەکان هەڵهاتن.
چەتەکان جارێکی تر لە گردی سراتەلێوە هەوڵیان دا هێرش بکەن، بەڵام شەڕڤانمان وەڵامیان دایەوە، شەڕ و پێکدادان هاتە ئاراوە، لە ئەنجامدا ٧ چەتە کوژران و ژمارەیەکیش بریندار بوون، هەژمارێکیشیان هەڵاتن. شەڕڤانان زۆربەی مینەکانی چەتەکانیان پووچەڵکردەوە. لە ئەنجامی وەڵامدانەوەی ئەم هێرشەدا زۆرێک لە ئەندامی چەتەکان کوژران و گرووپەکانیان هەڵهاتن.
بەپێی ڕاپۆرتە سەرەتاییەکان، ئەنجامی وەڵامدانەوەی شەڕڤانانمان لە دژی هێرشەکانی داگیرکەران و چەتەکانی، ١٢چەتە کوژراون و برینداربوون، هەرچەندە لەوانەیە هەژماریان زیاتر بێت، هەروەها زۆربەی سەنگەرەکانی چەتەکان هەڵوەشێنرانەوە.
لە بەرەی قەرەقۆزاق؛ سوپای داگیرکەری تورک وچەتەکانی گوندەکانی تینا، جادا، بیر حەسەن، خەسەق، دیکان، مەلها و سێنا و گردەکانی سێڤێ و قرەقۆزاقیان بە تۆپ و تانک بۆردومان کرد و زیانێکی ماددی زۆریان بە ماڵە مەدەنییەکانی ئەو ناوچانە گەیاند.
هێزەکانمان لە ڕۆژئاوای پردی قەرەقۆزاق دژی بۆردومانی دەوڵەتی داگیرکەر و چەتەکانی، پێگە و بنکەکانی سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانیان کردە ئامانج.
لە لایەکی دیکەوە، دوێنێ فڕۆکە جەنگییەکان و فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بەردەوام بەسەر کۆبانێ، عەین عیسا و گوندەکانی دەوروبەریدا سوورانەوە.
هەروەها لە چوارچێوەی مافی پاراستنی ڕەوادا، هێزەکانمان لەبەرامبەر هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی وەڵامدانەوەیان کرد، لە هەمان کاتدا بە بۆنەی حەوتەمین ساڵیادی داگیرکردنی عەفرین و کاردانەوە دژی کۆمەڵکوژی سوپای داگیرکەری تورک لە گوندی بەرخ بۆتانی کۆبانێ هێزەکانمان چالاکی وەڵامدانەوەیان ئەنجامدا."